وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دانانی ناوی 4 گرووپی ملیشیا و نزیک لە ئێران کە بریتین لە بزووتنەوەی نۆجەبا، کەتائیبی سەیدولشوهەدام بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی لە لێستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبێ ئاماژە بە خەبات و بەرخۆدانی گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراق لە دژی تیرۆریستی نێودەوڵەتیی، ئیدعا کراوە: ئەو وەزارەتخاژنەیە پێشتریش ئەو 4 گرووپەی بە تیرۆریست لەقەڵەم داوە، چونکە ئەمان لەسای پاڵپشتیی بەردەوامی ئێران، بەردەوامن لە ئاسانکاری، پلانداڕشتن و هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەرتاسەری عێراق و لەوان هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانیان.
Your Comment