کازم غەریبئابادی، جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدانی شەڕی داسەپاوەی ئەمدواییەدا کە بە ئامادەبوون و وتاردانی ڕێبەری باڵای ئێران بەڕیوەچوو، لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی ڕێبەری، ڕاپۆرتێکی لە پێوشوێنگرتنی یاسایی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران ئاراستە کرد.
غەریبئابادی بە ئاماژە بە پێشێلکارییە یاساییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دەستدرێژیی بۆ سەر ئێران لە چوارچێوەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ، وتی: بەپێی بڕیارەکانی نیزام، کۆمیتەیەک لە چوارچێوەی جێگرایەتی یاسایی سەرۆک کۆماری بە بەشداریی وەزارەتی دەرەوە پێکهاتووە که پاش کۆکردنەوەی بەڵگەکان، هەندێک ڕاپۆرتی باشی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە کە لە ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار کراون.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکان بریتین لە ڕاپۆرتی پێشێلکاریی یاسایی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و شەهیدبوونی منداڵان، ژنان و خێزانەکان، وتیشی: لەگەڵ دەزگای دادیش چەند دانیشتنی جۆراوجۆرمان بووە و بڕیاردراوە کە هەنگاوی یاسایی و دادگایی لە ناوخۆش بۆ ئەو ڕاپۆرتانە ئەنجام بدرێت. واتە لە دوو قۆناغی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەوە پەیجۆری یاسایی سكاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەبین.
Your Comment