بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم 2 هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە.
ئاگرکەوتنەوەکە کە شەممە شەو لە بەرزاییەکانی دەڤەری شاری بورسا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا بەهۆی چڕ بوونی هەڵکردنی با، زیاتر پەرەی سەندووە، وێنەگەلێکی زۆر تۆقێنەری پێک هێناوە.
لە ئێستادا زیاتر لە هەزار و 100 هێزی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە ڕێکخراون و ڕێگای سەرەکی بورسا بۆ ئەنقەرە داخراوە.

ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچە دارستانییەکانی تورکیا بووە هۆی ئاوارە بوونی 2 هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتە.
Your Comment