١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٠٩
Source: Mehrnews
هێرشی لاشخۆرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا؛ مێژوو بۆ خۆفرۆشەکان دووپات دەبێتەوە

کوشتوبڕی تەکفیرییەکان لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە لە سووریا، ئەبێ جۆلانی تێگەیاندبێت کە ئیسرائیل هەرگیز ڕژیمێکی جێگای متمانە نییە کە ڕازیی ببێت بە کشانەوە لە هەڵوێستەکان و کۆتایی بهێنێت بە داگیرکاری.

 گرووپی نێودەوڵەتی: لە نیو جەرگەی ڕاپۆرتەکانی هاوپەیوەند بە نزیک بوونی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان حکومەتی تیرۆریستی جۆلانی لەگەڵ ئیسرائیل و بڵاو بوونەوەی هەواڵەکان لەسەر ئەوەی کە سەفەری ئەم دواییەی ناوبراو بۆ باکوو بۆ ناوبژیوانی ئیلهام عەلیێف بۆ خێرا کردنەوەی ئەو ڕەوتە بوو، ئیسرائیل بە بیانووی بەرگری لە درۆزییەکانی هاوپەیمانی خۆی لە سووریا کە خۆی، ئەوانی بە سەربەخۆیی هان داوە، بە هێرشی ئاسمانی بۆ هێزەکانی جۆلانی ئەو هێزانەی تێکشکاند و وێڕای قبوول کردنی بەرپرسیارێتی ئەو بابەتە، بە فەرمی هۆشداریی داوەتە سەرکردەی تیرۆریستەکانی دەسەڵاتدار لە دیمەشق کە ئەگەر بیەوێت بەرەوڕووی درۆزییەکان بوەستێتەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕیگای زەوینیەوە هێرش بکاتە سەر سووریا.

1. تەنیا چەند کاتژمێر دوای رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنووری سووریا پەڕیوە و بەشێکی زۆر لە بەرزاییەکانی گولانی داگیر کرد و سەدا 90ی توانی سەربازی، سەرجەم شەڕکەرەکان، تانک و جیهازاتی سەربازیی سووریا بە بڕی دەیان ملیار دۆلاری بوردمان کرد کە مەترسی ئەو وڵاتە لەسەر خۆی کەم بکاتەوە.

بەڵام کاردانەوەی جۆلانی، ئەندامی داعش و سەرکردەی تیرۆریستەکانی تەحریرولشام سەرەڕای هاووڵاتی بوونی عەرەبستان، چ بوو؟ ناوبراو نەک هەر بە ڕووی خۆی نەهێنا بەڵکوو ڕایگەیاند کە شەڕی ئیسرائیل لە دژی هێزەکانی ئەو نییە. ئەو پرسە بووە هۆی کێشەی نێوان ئەو و سەرکردە نوێیەکانی سووریا کە خوازیاری بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاری ئیسرائیل لە سووریا بوون و تەنانەت هەندێکیان پاگەندەی ئازاد کردنی فەلەستینیان دەکرد.

2. بە ناوبژیوانی تورکیا، قەتەر و عەرەبستان، خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ سەر جۆلانی هەم لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوەشایەوە هەم بانگهێشتی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب و پاشان دوو کۆبوونەوە لەگەڵ ترامپیش بانگهێشت کرا. ئەویش بۆ دەسخۆشی خوازیاری تەڤل بوون بە ڕێککەوتنی ئابراهام و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوو. هەروەها ڕایگەیاند کە هەرێمی ئاسمانی خۆی دەکاتەوە بۆ ئیسرائیل کە لەوێوە هێرش بکاتە سەر ئێران. ئەوانە نیشان دانی ویستی ئەو بە ئیسرائیل بوو بۆ هاوپەیمانێتیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەرخۆدان و ئێران بەڵام ئەو وڵامەی کە وەرگیرت هەر بە بیریشی نەدەهات.

3. سەرەڕای ئەوەی کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و عەرەبەکان بەڵام قەت پێشوازیی لە پێشنیارەکانی جۆلانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نەکرد و ڕایانگەیاند کە هەرگیز ناتوانن متمانە بە جۆلانی بکەن کە پێشینەی تیرۆریستی هەیە. تەنانەت ئیسرائیل مەرجیشی بۆی دیاری کرد : ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەمبەر قبووڵ کردنی فەرمی ئەوەی کە گولان و ئەو ناوچانە کە دوای رووخانی بەشار ئەسەد داگیر کردووە، هی ئیسرائیلە. بەڵام ئیسرائیل لە بەرانبەر هەموو کشانەوەکانی جۆلانی، تەنانەت هێرشی کردە سەر هێزەکانیشی و دەیانکوژێت.

4. چواردە ساڵ لە ئاژاوە و چالاکی گرووپە تیرۆریستیەکان لە سووریا ئەو ڕاستییەی ئاشكرا کرد کە گرووپە تەکفیرییەکان نەک بەڵێنیان نیسبەت بە گیان و ماڵی موسڵمانان نییە بەڵکوو هەمیشە دارە دەستی ئیسرائیلن بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەرخۆدان .

5. ئێران و بەرخۆدان نەک هۆکاری ئاژاوە نەبوو بەڵکوو بە پێچەوانەوە یارمەتیدەری یەکپارچەیی خاکی سووریا بوو، ئێستا جۆلانی دەبینێت کە ئەوە ئیسرائیلە کە چاوی لەسەر حکومەتەکەیەتی و دوای جودا کردنەوەی یەک لەسەر چواری خاکی سووریا ، بە ئەوەش ڕازی نەبووە و ئەمڕۆ پاڵپشتی لە دابەش بوونی سووریا دەکات. کوشتوبڕی تەکفیرییەکان لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە لە سووریا، ئەبێ جۆلانی تێگەیاندبێت کە ئیسرائیل هەرگیز ڕژیمێکی جێگای متمانە نییە کە ڕازیی ببێت بە کشانەوە لە هەڵوێستەکان و کۆتایی بهێنێت بە داگیرکاری. لەوانەیە بەزوویی جۆلانیش ببێتە یاسر عەرەفاتێکەوە کە دوای دانانی چەک، بە بەدەستەوە گرتنی لقی زەیتوون بە نیشانەی ئاشتی و گوێڕایەڵی لە ئیسرائیلییەکان، لەلایەن ئەوانەوە ژەهرخۆر بکرێت. مێژوو دووپات دەبێتەوە؛بەتایبەتی بۆ خۆفرۆشەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha