١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٠٩
Source: Mehrnews
ڕژیمی زایۆنی هێرشی کردە سەر دیمەشق وسوەیدا

ڕژیمی زایۆنی هێرشی ئاسمانی کردە سەر سووریا و لەو هێرشەدا بنکەی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سووریای لە دیمەشق کردە ئامانج و ژمارێک خەڵکی مەدەنی بریندار بوون.

 ئەوڕۆ چوارشەممە، ڕژیمی زایۆنی لە هێرشێکی ئاسمانیدا، ناوچەگەلێک لە دیمەشق و سوەیدا و لەوان بنکەی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سووریا لە پایتەختی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارێک خەڵکی مەدەنی بریندار بوون.

هەروەها میدل ئیست نیووز ڕایگەیاند کە درۆنەکانی ڕژیمی زایۆنی ناوچەگەلێک لە سوەیدایان بوردومان کردووە کە بۆتە هۆی برینداربوونی خەڵکێکی زۆری مەدەنی.

هاوکات کەناڵی 12ی ڕژیمی زایۆنی ئەنجامی ئەو هێرشانەی لە زمانی سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلەوە پشت‌ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بەپێی "فەرمانی سیاسی" و لە کاردانەوە بە "گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی هاوپەیوەند بە درۆزییەکانی باشووری سووریا" ئەنجام دراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha