محەمەد جەلالمەئاب، ڕایگەیاند: سێ هەزار و 200 خێوتی فەرمیی ڕێکخراوەی ئێرانی، هاوکاتی مانگی سەفەر لە وڵاتی عێراق خزمەتی زیارەتکارانی ئێرانی دەکەن و چالاکیی ئەو مەوکێبە جەماوەریانە لە عێراق و ڕێگەی هاتوچووی زیارەتکاران پێشبینی کراوە.
جەلالمەئاب بە ئاماژە بە پێشبینیی ماوەی خزمەتگەیاندن بە زیارەتکاران و تازیەبارانی حسێنی لە 10 تا 23ی مانگی سەفەر، ڕاشیگەیاند: هاوکات 600 مەوکێب لە سەر ڕێگە سنوورییەکان بۆ چوونەدەری زیارەتکاران لە وڵات، لە لایەن هێزە جەماوەرییەکانەوە چالاک بوونە، کە ئەو خێوتانە هێشتا نەیانتوانیوە مۆڵەتی چالاکی وەربگرن.
Your Comment