بەشی نێودەوڵەتی: توێژینگەی "ڕێکخراوی خزمەتە یەکگرتووییە سەڵتەنەتییەکان بۆ خوێندنەوەی بەرگری و ئاسایش"ی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: شەڕی 12 ڕۆژە لە دژی ئێران ئەو پوتانسیەلەئی بوو کە ببێتە شەڕێکی درێژخایەن کە لە ئەنجامدا ڕاگیرا؛ ئەم شەڕە، خاڵی سەرکاوی ململانێی ئێران و ئیسرائیل بوو.
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژە بە دوژمنایەتیی دێرینی ئێران و ئیسرائیل و هەوڵەکانی تلاڤیڤ بۆ ئاستەنگ خستنە بەردەم پلانی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێگەی تاکتیکگەلی شاراوەی وەک هێرشی سایبێری و تیرۆری زانایانی ئەتۆمیی ئێران، نووسیشی: دواجار ئیسرائیل توانی واتە ئەمریکا وەک پاڵپشتی سەرەکیی خۆی لە بۆ شەڕ لە دژی ئێران ڕازی بکات و ئەمریکا لەو شەڕەدا پاڵپشتیی سەربازی و سیاسیی بەربڵاوی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. بەوەشەوە ئەگەری ئەوە بوو کە ئەمریکا بە هۆی مەترسیی لە تێوەگلانی ڕووسیا و چین لەو شەڕە و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی شەڕ و هاوکات بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازییانی ناوخۆیی، خۆی لە شەڕی ئیسرائیل و ئیڕان بدزێتەوە و هاوکات ئیسرائیل کە دەیزانی بە تەنیایی شەڕی ئێرانی بۆ ناکرێت، ناچار لە کۆتایی هێنان بەو شەڕە بوو.
ئەو توێژینگە بەریتانییە لای وایە کە ئیسرائیل بە هۆکارگەلی ئابووری بە تایبەت پاش تێچووی زۆری شەڕی درێژخایەنی لە غەزە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان گەیشتۆتە ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار، بەردەوام هەوڵ دەدا بە ئاراستەی شەڕە کورتخایەنەکاندا بڕوات، بەڵکوو هەلێک بدۆزێتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی ئابووریی و لەو سۆنگەوە ئەگەر کۆتایی بەو شەڕە نەهێنابا، ئەگری بەرەوڕووبوونەوەی تلاڤیڤ لەگەڵ قەیرانێکی جیدی بوو.
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژە بە دەسکەوتی شەڕی 12 ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، کە تەنیا دواخستنی پلانی ئەتۆمیی ئێران و نەک وەستاندنی یەکجاریی بوو، دەڵێت: ئیسرائیل هاوکات دەیتوانی یارمەتیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بۆ گۆڕینی حکوومەت بدا، بەڵام ئەمکارە سەرەڕای ئگەری شکستهێنانی، زۆر ئاڵۆز و زەمانبەر بوو. ترامپیش ئەگەرچی ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕینی حکوومەتی ئێران کردبوو، بەڵام ئەمریکا بە پێی ئەزموونە تاڵە پێشووەکان لە عێراق و ئەفغانستان، زیاتر لەوبارەوە دڕدونگ بوو.
توێژینگەی "ڕێکخراوی خزمەتە یەکگرتووییە سەڵتەنەتییەکان بۆ خوێندنەوەی بەرگری و ئاسایش"ی بەریتانیا بە بیرهێنانەوەی مەودای دووری ئیسرائیل لە ئێران (1500 کیلۆمەتر) و دژواریی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ فرۆکەکانی لە پلاماری ئاسمانیدا هاوکاتی کەمبوونی فرۆکەی بومبهاوێژی قورسی، دەشڵێ: ئەمە سەرەڕای ڕەخنەکان ل سیستەمی پەدافەندیی ئیسرائیلە کە لە ئەگەری درێژەی شەڕ تووشی کەمایەسیی مووشەکگەلی ئارۆ دێت. هەر بۆیە ئیسرائیل دەبێ هوشیار بێت کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەن لەگەڵ ئێران، هێزی ئاسمانیی بەرگەی شەڕێکی درێژخایەن ناگرێت.
ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییدا بەو ئەنجامە دەگات کە ئیسرائیل باوەی کە مومکینە لە داهاتوویکی نزیکدا تووشبوونی قەیرانی لەناکاو و گرژتری وەک شەڕ لە بەرەیەکی تردا بێت هەیە، بەڵام تەنگەژەی ستراتژیکی، ئابووری، سەربازی، ئیدارەی شەڕێکی درێژخایەن بۆ ئیسرائیل دژوار دەکەن.
Your Comment