٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٢
Source: Mehrnews
فەرماندەیەکی سپا مەترسی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە عێراق ئاشکرا دەکات

سەردار موحسێن ڕەزایی ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەونەدییەکانی دەسەڵات ڕایگەیاند: ڕاگرتنی شەڕ و هاتنە دەرەوەی خەڵک دەسکەوتی شەڕ بوو و هەندێک وڵاتی دراوسێ تێگەییشتن کە ئێران وڵاتێکە کە دەتوانن پشتی پێببەستن.

سەردار موحسێن ڕەزایی ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەونەدییەکانی دەسەڵات ئاماژەی دایە سەر دوو سیناریۆ لە داهاتوودا: سیناریۆی یەکەم ئەوەیە کە لە ئیسرائیل لە کورت خایەندا دەست لە ئێمە هەڵبگرێت و هێرش بکاتە سەر لوبنان، سووریا و عێڕاق. ئەو سیناریۆیە دەتوانێت بریتی لە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاق و دروست کردنی ئاژاوە بێت. بەڵام بەختەوەرانە دەوڵەت و خەڵکی عێڕاق وریان.

ڕەزایی وتیشی: سیناریۆی دووهەم ئەوەیە کە ئیسرائیل درێژە بداتە هێرشەکان بۆ سەر ئێران. کاتی پێکدادانی دوایی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل، ئێمە دیاریی دەکەین و ئەگەر ڕێگای گۆڕان درێژە بدەین، لاوازیەکان خێرا چارەسەر دەبن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا و ئیسرائیل نایانەوێت بکشێنەوە و ئێمەش ناتوانین دەست لە خواستەکانی خۆمان هەڵبگرین. ئەگەر ئێران تەسلیم ببێت ئەوان تەنیا بە دابەش کردنی ئێران ڕازی دەبن.

ڕەزایی جەختی کرد کە مێژوو وڵات نیشانی داوە کە گەلی ئێران چی دیکە متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا ناکەن و هەر جۆرە دانوستانێک ئەبێ بە وردی و وشیارییەوە ئەنجام بدرێت.

ئەو فەرماندە سپایە خوازیاری پاراستنی یەکگرتوویی و ورەی نەتەوەیی لە بەرانبەر هەڕەشە دەرەکییەکانی کرد و لەسەر پێداویستی بەرنامەڕێزی ورد بۆ داهاتوو جەختی کرد.

ناوبراو جەختی کرد: ورەی ئیسرائیل و ئەمریکا جیدییە و نابێت شی کردنەوەی ساکارانەمان هەبێت. لە ئێستادا، سیستەمێکی نوێ لە جیهاندا خەریکە پێک دێت کە سێ خاڵی پێکدادانی هەیە: ئۆکراینا و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژاوای ئاسیا و دەریای چین. ئەنجامی ئەو پێکدادانە چارەنووسی داهاتووی 30 بۆ 40 ساڵی داهاتوو دیاری دەکات.

ڕەزایی بە ئاماژە بە مەترسی دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، وتی: ئەگەر عەرەبستان و تورکیا دەیانەوێت دابەش نەبن، ئەبێ خۆیان بە دوور بگرن لە پێکدادانەکانی داهاتووی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە. ئێمە 25 وڵاتی موسڵمان دەتوانین پێکەوە هاوکاری بکەین و ناوچەیەکی سەربەخۆ و یەکگرتوو چێ بکەین.

هەروەها ئاماژەی دایە سەر درزەکانی نێران ئێران و وڵاتانی دراوسێی و وتی: ئەو پێکدادانە ئەنجامی ئامانجەکانی ئەمریکایە. وڵاتانی عەرەبستان و تورکیا ئێستا گومانیان کردووە لەسەر ئەو بابەتە و تێدەگەن کە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوان بەرەو شەڕێکی گەورەی نێودەوڵەتی پەلکێش دەکەن.

ناوبراو لەسەر زەروورەتی پێکهێنانی هاوکاریەکی ناوچەیی جەختی کرد و وتی: ئێمە ئەبێ پێوەندی خۆمان لەسەر ئاشتی و ئاسایش دابنێین و سەرجەم سنوورە سیاسییەکان بە فەرمی بناسین. ئێمە ئەبێ بەرەو مۆدێلێکی هاوشێوەی یەکێتی ئەورووپا بڕۆین و دەرس لە مێژوو وەربگرین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha