میدیا زایۆنییەکان لە وەستانی چالاکیی ڕاکتۆری وزەخانەی دیمونا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی، هەواڵیان دا.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە چالاکیی ڕاکتۆری دیمۆنا لە 18ی ژوئەن (28ی جۆزەردان)ـەوە وەستاوە و هیچ ڕوونكردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکارەکان یان ماوەی داخرانی، ڕانەگەیێندراوە.
شایانی باسە، وزەخانەی ناڤۆکیی دیمۆنای ئیسرائیل لە سارای نەقەب لە نزیکیی شاری دیمونا هەڵکەوتووە کە بە یارمەتیی فەڕەنسا و لە کۆتاییەکانی دەیەی 50 و سەرەتای دەیەی 60ی سەدەی ڕابردوو چێکراوە.
Your Comment