٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٤٦
Source: Mehrnews
هۆشداریی سەبارەت بە مەترسیەکەی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاق

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە نزیک بە 8 هەزار بەربژێر بۆ 329 کورسی پەرلەمان ڕکابەری دەکەن؛ ئەوە زیاترین ئاستی تۆماری ناو لە ساڵی 2003 ەوە تا ئێستایە.

 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە 7900 بەربژێر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ بەدەست هێنانی 329 کورسی پەرلەمان ڕکابەری دەدەن. ئەو ناوەندە جەختی کردووە کە ئەوە زیاترین ژمارەی بەربژێر لە ساڵی 2003 ەوە دێتە ئەژمار.

چاوەدێرانی هەڵبژاردنەکان هۆشداریان داوە کە لەوانەیە ئەو ژمارە زۆرە نەتوانێت وەڵامدەری خواستە ڕاستەقینەکانی خەڵکی عێڕاق بێن و لە بەرانبەردا ببێتە هۆی بڵاو بوونەوەی دەنگی دەنگدەران و تۆکمە بوونەوەی شوێنگەی پارتە گەورەکان.

ئەوان هەروەها جەختیان کردووە کە ڕکابەری نێوان بەربژێرەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گرووپی، تایفی یان تاکەیی، بە بێ لەبەرچاوگرتنی پێوەرە نەتەوەییەکان و پلانڕێژی، ببێتە هۆی لاواز بوونەوەی پێکهاتەی یاسایی و ناوەندە دیمۆکراتیکەکانی وڵات؛ کاتێک کە پێشتریش پێشینەی هەبووە.

چآوەدێران پێیان وایە کە زۆربەی بەربژێرەکان بەرنامەیەکی ئابووری یان خزمەتگوزاری تایبەتیان نییە و پشتیان بە دروشم بەستووە و هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی دەنگدەران و بەربژێرەکان بە واتای سەرکەوتوو بوونی هەڵبژاردنەکان نییە بەڵکوو پێوەندی کەشتی یاسایی و ئەمنیەتیەوە هەیە کە ئەبێ دەنگی دەنگدەران بپارێزرێت و نەگۆڕدرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha