٣ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:١٤
Source: Mehrnews
شرۆڤەکارێکی عەرەب: مانەوەی ئێران باشترە لە سەرکەوتنی ئیسرائیل

شرۆڤەکارێکی عەرەب لە لێکدانەوەیەکی ستراتژیکی لەبارەی ڕۆژئاوای ئاسیا، لایە وایە وڵاتانی عەرەبی لاوازبوون یان سڕانەوەی ئێران بە قازانجی خۆیان نابینن، بەڵکوو ئەوە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بوون و ئاسایشیان دەزانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: محەمەد حەسەن سوەیدان توێژەری پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لێکدانەوەیەک کە لە ماڵپەڕی "The Cradle"دا بڵاوی کردەوە، لە خوێندنەوەیەکی هەڵسەنگاندنکارانەدا، سەبارەت بە هەڵویستی وڵاتانی عەرەبی هەمبەر بە ڕووداوەکانی ئەمدواییە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەڵێت: ئەو وڵاتانە، لاوازبوون یان سڕانەوەی ئێران بە قازانجی خۆیان نابینن، بەڵکوو ئەوە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بوون و ئاسایشیان دەزانن.

سوەیدان دەشڵی: ئەگەرچی وڵاتانی عەرەبیی بەستێنی کەنداوی فارس، ئێران بە ڕکابەرێکی ستراتژیکیی خۆیان دەزانن، بەڵام ئێستا خەریکی پێداچوونەوە بە هاوکێشە ئەمنییەکانیاندان و بەو باوەڕە گەیشتوون کە ئێرانێکی خۆڕاگر و خاوەن هێزی بەرەنگاری، باشتر لە ئیسرائیل کە بەبێ هیچ ئاستەنگێک بەدوای وەدی‌هێنانی پرٶژەگەلی زێدەخوازانەی خۆی لە ناوچەیە.

سەردێرە سەرەکییەکانی ئەو لێکدانەوەیە بە گوێرەی خوارەوەن:

1. گۆڕانکاری لە هەلسەنگاندنی ستراتژیکی جیهانی عەرەب: وڵاتانی عەرەبی تێگەیشتوون لە لاوازبوونی یەکجاریی ئێران، بەرابەرە لەگەڵ نەمانی دوایین مەتەرێزی بەرگرانە لە بەردەم زێدەخوازیی ئیسرائیل و کرانەوەی دەستی زایۆنییەکان بۆ پێشخستنی سیاسەتی دەستدرێژکارانەیان بۆ سەر هەموو ناوچەکە.

2. سەرکەوتنی ئیسرائیل، هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی: ئیسرائیلێکی سەرکەوتوو دەتوانێ بە خێرایی پەیجووری پڕۆژەگەلی داگیرکارانە، گۆڕانی سنوورەکان و گوشار بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی (لە پەیوەستی کەرتی ڕۆژئاواییەوە تا داگیرکردنی بەشگەلێک لە خاکی سووریا و لوبنان و هەڕەشەنانەوە بۆ ئۆردۆن و عێراق) بێت.

3. ڕۆڵی بەرگرانەی ئێران لەوپەڕی دروشمەکان: ڕۆڵی ئێران لە پاراستنی هاوکێشەی ناوچەیی تەواو بەرهەستە و توانستی ئێران لە پاراستنی پلانی ئەتۆمیی سەرەڕای هێرشەکان لە پەنای توانستی وەڵامدانەوەی مووشەکیی بە دوژمنان و لەوان کردنە ئامانجی بنکەی هەستیاری عودەید لە قەتەر، نیشاندەری ئەوەیە بەرگریی ئێران لەوپەڕی دروشمەکان.

4. لاوازکردنی ئێران، دابەزینی هێزی ململانێی عەرەبەکان: ئەگەر ئێران لاواز یان بسڕێتەوە، وڵاتانی عەرەبی بە کردەوە هیچ هێزێکی چەنەلێدان و ململانێیان چ لەباری ئەمنییەوە، چ ئابووری و سیاسییەوە، لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا نابێت.

5. زاڵ‌بوونی مۆدێلی واشنتۆن-تلاڤیڤ لە بری واشنتۆن-ڕیاز: لە ئەگەری کۆنتڕۆڵی ئێران، ئەمریکا چیتر پێویستی بە درێژدان بە هاوبەشیی ستراتژیکی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس نییە و وردە وردە دەکرێنە کڕیار و گوێ‌لەمستانی ڕیسای نوێ ی ناوچەکە کە هەمان مۆدێلی واشنتۆن-تلاڤیڤە.

‏6. پاشهاتە مەیدانییەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی: لوبنان بەرەوڕووی هەڕەشەی داگیرکرانی باشوور و سەرچاوە ئاوییەکانی وەک ڕووباری لیتانە. سووریاش بەشگەلێک لە باشووری وڵاتەکەی بە ئاشکرا لە بندەستی ئیسرائیلە. میسر لە ژێر گوشاری وەرگرتنی ئاوارەکانی غەزەیە و ئۆردۆن هەڕەشەی تەڤڵبوونی کەرتی ڕۆژئاوایی و بەدەمیەوە شەپۆلی نوێی ئاوارەکانی لە سەرە.

‏7. ئینتیمای وزە و گوشاری ئابووری: هاوکاتی شەڕەکە ئیسرائیل ڕەوتی هەناردەی گازی بۆ میسر داخست. ئەمە بابەتە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە ڕیسای نوێدا، وڵاتانی عەرەبی تەنانەت لە دابین‌کردنی وزەشدا لاواز و بێ‌دەرەتانن.

‏‏8. ڕۆڵی بەرەی بەرخۆدان لە پاراستنی هاوکێشەکان: شکست یان لاوازبوونی ئێران بە مانای ڕووخانی یەکجاریی بەرەی بەرخۆدانە. بەبێ ئیڕان، توانستی حزبوڵڵا، ئەنساروڵڵا، حەشدی شەعبی و گرووپەکانی فەلەستین بە ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێت و دەستی ئیسرائیل بۆ هەر هەڵمەتێک دژی ئەو بەرەیانە کراوە دەبێت.

‏9. مەیل بۆ ڕیسایەکی چەند جەمسەری لە بری ئینتیما بە ئەمریکا: ‏ڕێککەوتنی ئەمدواییەی ئێران و عەرەبستان بە ناوبژێتیی چین، وڵاتانی عەرەبی بەو ئەنجامە گەیاند کە تاقە ڕێگەی پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆییان، دوورکەوتنەوە لە پاوانخوازی ئەمریکی و هەنگاونان بەرەو ئاراستەی ئەمنیی چەندجەمسەرانە بە هاوبەشێتیی زلهێزانی وەک چین و ڕووسیایە.

‏10. دەرئەنجامە ستراتژییەکان: بۆ وڵاتانی عەرەبی، ئێرانێکی خۆڕاگر و خاوەن دەفرایەتیی بەرگری، ئەگەرچی ڕکابەرە، بەڵام زۆر باشترە لە ئیسرائیلێک کە بەبێ هیچ ئاستەنگ و بە پاڵپشتیی ئەمریکا، بەدوای سەپاندنی هێژمۆنیی سیاسی، سەربازی و تەنانەت جوگرافیی بە سەر هەموو ناوچەکەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha