٢٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٧
Source: Mehrnews
جان کری: ئیسرائیل ناتوانێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوببات

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەڵێت کە تێلاڤیڤ توانایی لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی نییە.

  لە سی ئێن ئێن، جان کری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەبارەت بە پاگەندەی ئامادەکاری ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی کە تێلاڤیڤ توانایی ئەو کارەی نییە.

کری لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێستای نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ دەتوانێت چ ڕێککەوتنێ لەگەڵ ئێران بکات، وتی: هیوادارم کە بتوانێت باشتررین ڕێککەوتن بکات. خۆشحاڵم کە سەرۆک کۆمار ئەو بابەتەی شوێنگیری کردووە و پێم وایە کە پرسەکە گرینگە.

ناوبراو درێژەی دا: پێم وایە وتنی ئەو خاڵە گرینگە کە ئیسرائیل بە تەنیا توانایی لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی نییە. لەوانەیە بتوانێت خەسارێکی بەربڵاو بدات بەڵام ئەو هەوڵە دەبێتە دەسپێکی ڕەوتێک کە مەترسی گەورەتری بۆ سەرجەم ناوچەکە دەبێت.

کری جەختی کرد: پێم وایە باشترین ڕێگا ئەو کارەیە کە سەرۆ کۆمار بەدوایەوەیە، ئەویش ڕێککەوتنە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha