٩ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٦
Source: Mehrnews

حزبوڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: هەندێک گرووپ هەوڵدەدەن ناوی حزبوڵا بخەنە ناو پێشهاتەکانی سووریا، بەڵام ئێمە بە ڕوونی و بە توندی ئەو بانگەشەیە بێ بنەمایانە ڕەتدەکەینەوە.

 حزبوڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕەتیکردەوە هیچ دەستێوەردانێکی لە پێشهاتەکانی ئێستای سووریادا هەبێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەندێک گرووپ هەوڵدەدەن ناوی حزبوڵا بخەنە ناو پێشهاتەکانی سووریا و هەوڵدەدەن حزبوڵایە بەوە تۆمەتبار بکەن کە یەکێکە لە لایەنەکانی ململانێی سووریا.

حزبوڵا ڕایگەیاند: "ئێمە بە ڕوونی و بە وردی ئەم ئیدیعا بێ بنەمایانە ڕەتدەکەینەوە کە هەندێک کەس دەیکەن.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha