٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:١٠
Source: Mehrnews
بەغدا ناتوانێ ڕێککەوتنی گازی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەڵوەشێنێتەوە

مامۆستایەکی زانکۆ و شارەزا لە پرسی نەوت و گاز دەڵێت: ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دژی هیچ لایەنێک نیە و هیچ کاریگەرییەکی یاسایی لەسەر نییە و دەستوورییە.

 بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمە مەڵایی: لەم ڕۆژانەدا هەرێمی کوردستان عێراق دوو ڕێککەوتنی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی لە واشنتۆن واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گەورەی گازی سروشتی، کە بە کۆی گشتی ١١٠ ملیار دۆلارە و بە گەورەترین وەبەرهێنان لە مێژووی کەرتی وزەی هەرێم وەسف دەکرێت.

کارناسان هەندێ تێبینی و گومان دەخەنەسەر یاسایی بوونی ئەم ڕێککەوتنانە و پێیان وایە که ئەم ڕێککەوتنە نایاساییە ، چونکوو حکوومەت ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێ بڕیاری وا ستراتێژیک بدات.

ئەو ئەگەرەش دەخەنەڕوو کە حکوومەتی ناوەندی عێراق لە ناڕەزایەتی بە ڕێککەوتنی هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکاییەکان، دووبارە سکاڵا دژی هەولێر لە دادگای نێودەوڵەتی تۆمار بکات و کێشەی یاسای نەوت وگازی عێراق بە بێ چارەسەر بمێنێتەوە.

بۆ وەرگرتنی وڵامی هەندێ پرسیار و گومان هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندی بە عیرفان شەعبان ئەسعەد، کارناسی بواری نەوت و گاز و مامۆستای زانکۆ لە هەرێمی کوردستان کردووە کە دەقی وڵامەکانی مامۆستا عیرفان شەعبان وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە.

هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتنی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی لە واشنتۆن واژۆ کردووە بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گەورەی گازی سروشتی، بەڵام گومانی جددی هەیە لەسەر ڕەوایەتی ڕێککەوتنەکان و پێگەی کۆمپانیا واژۆکارەکان و گومان هەیە لەسەر ئەوەی کە بە غدا ڕێگە بدات بە جێبەجێکردنیان بە لەبەرچاوگرتنی ناڕەزایەتییەکانی حکوومەتی عێراق و ڕاگرتنی مووچە و بودجەی هەرێم. داهاتووی ڕێککەوتنەکە چۆن دەبینن؟

ئەم کێلگانە زۆر دەمێکە کاریان لەسەر دەکرێت و پێشتر دۆزراینەوە و رێککەوتنەکان لە ناو جەرگەی پایتەختی ئەمریکا واژۆ کراینە لەژێر چاودێری وەزارەتی وزەی ئەمریکا و بە پالپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
بۆیە لەلایەنی یاسایی و رەوای گرێبەستەکان بەرای من هیچ کێشەیەکی نابێت و حکومەتی عێراقیش ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بۆ راگرتنی ئەم گرێبەستانە باوێت بەتایبەتی کە لە بارودۆخیک دایە لە لایەنی ئابووری و ئەمنی زیاتر لە هەموو کات پێویستی بە ئەمریکایە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا کاتی بەسەرچووە و بڕیاری لەم جۆرە ستراتێژیک پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان و پەسەندی پەرلەمان هەیە، ئەگینا یاسایی نییە و دواتر دەتوانێ هەڵوەشێتەوە، ئەمە هەرێمی کوردستان تووشی چ قەیرانێک دەکات؟ پێتان وایە دوبارە بەغدا سکاڵا دژی هەرێم لە ناوەندە نێودەڵەتییەکان تۆمار بکاتەوە؟

ئەم رێککەوتنە لە لایەن شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پارتی و یەکێتی پێکهاتبوون ئەنجامدرایە و ٦٢ کورسیان لە پەرلەمانی نوێی کوردستان هەیه و نفوزی هەرێمی کوردستان لە دەست ئەم دوو حزبەیە و پشتگیری باڵای ئەمریکا لەسەر ئەم گرێبەستانە هەیە بۆیە بە بروای من هیچ دەرەنجامێکی خراب لەسەر ئەم گرێبەستانە نابێت.

ئەم دوو کێڵگە غازە لە زۆنی سەوزدان و پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانە دەسەڵاتێکی ئەو تۆیان نییە، و لە دەستی یەکێتیدایە، بە ڕای ئێوە ڕێککەوتنی ژێربەژێری کرایە لەگەڵ یەکێتی ؟ یان لە داهاتوودا دەبێتە کێشەیەکی حزبی نوێ بۆ هەرێم ؟

پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بێ ئۆکەی یەکێتی ناتوانن ئەم هەنگاوە بنیێن و پێشتر یەکێتی و خودی بافل تالەبانی ئاگاداری ئەم گرێبەستانەن و خودی ئەمریکا لەگەلیان رێککەوتووە و بۆیە بەرای من هیچ ناکۆکیەک نابێت لەسەری . ئامانجی ئەم رێککەوتنە تەنها پەرەپێدانی کەرتی گازی هەرێمە بۆ بە کارهێنانی ناوخۆیی و دژی هیچ لایەنێک نیە و هیچ کاریگەریەکی یاسایی لەسەر نیە و دەستوری یە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha