٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:٠٣
Source: Mehrnews
ئێران: ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەژێر کاریگەری ڕۆژاوا نووسراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ناوەرۆکی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دووپاتەیە و ئەو ڕاپۆرتە لەژێرکاریگەری دزەی وڵاتانی ڕۆژاوایی پێک هاتووە و بۆ شیاوی ئاژانس نییە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دژی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران و هەوڵی بەرانبەر ئێران زیادی کرد: ئەو شێوەگەلە ناگاتە ئەنجام، هەر وەک پێشتر نەگەییشتووە.دەمێکە هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە سیاسییەکانی بە شێوەی ئاوەژۆ کەڵک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەگرن. ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دووپاتەیە و لەژێر کاریگەری وڵاتانی ڕۆژاوایی پێک هاتووە و شیاوی ئاژانس نییە. ئاگامان لێیە کە بەرپرسی گشتی و ئاژانس بەردەوام لە ژێر گوشاردا بوون.


ناوبراو هەروەها سەبارەت بە رادەست کردنی پەیامێکی نووسراوی ئەمریکا بە ئێران زیادی کرد: بەدڵنیاییەوە وەرگرتنی دەقێک بە هیچ لەونێک بە واتای قبووڵ کردن یان ئەوەی کە ئەو بابەتە قبووڵ کراوە، نییە. ئێمە یەکەم نووسراومان ڕادەستی شاندی ئەمریکی کرد. بەدڵنیاییەوە هەر دەقێک ئەبێ لێک بدرێتەوە و بە پێی ئەوە وەڵامی گونجاوی بدرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکان بۆ هەمیشەیی کردنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران وتی: ئەوە دژایەتییەکی ئاشکررایە، لەلایەک داکۆکی لەسەر دانوستانە لەلایەکی تریش لابردنی گەمارۆکان جیدی ناگرن.

هەروەها سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانس و کاریگەریی لەسەر پێوەندیەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە وتی: ئەوە پێوەندی بە ئامانجی لایەنی بەرانبەرەوە هەیە. ئەو ڕاپۆرتە هەوڵێکی سیاسی و ناسازێنەرە و لە ئەوەی کە کەلكی ئاوەژۆ وەربگیردرێت لە ئەو ڕاپۆرتە پێوەندی بە بڕیاری لایەنی بەرانبەرەوە هەیە بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێران کاردانەوەی دەبێت.
گزارش آژانس حتماً با واکنش ایران مواجه خواهد شد

Your Comment

You are replying to: .
captcha