٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:١١
Source: Mehrnews
کوردی سووریا و دیمەشق لەسەر چوار تەوەر ڕێککەوتن

شاندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی کاتی سووریا لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ لە دیمەشق بەڕێوەچوو، باسیان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار کرد.

 لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەسەر چوار میحوەری سەرەکی گەیشتنە ڕێککەوتن و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کردەوە.

پێکهێنانی لیژنە تایبەتەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لە نێوان مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا.

هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە و پەیوەستن بە تاقیکردنەوە و ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، گەرەنتیکردنی مافەکانی خوێندکاران، و ئارامی لە پرۆسەی خوێندندا.

گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و هەوڵدان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم گەڕانەوەیە.

کاراکردنەوەی دۆسیەی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئارامی بکا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha