بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار، وەفدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و پاش دیداری فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی کاتیی دیمەشق، بڕیارە هەر دوو لا سەبارەت بە میکانیزمەکانی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی دەوڵەتی سووریا، گفتوگۆ بکەن.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، وەفدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەو دیدارەدا وێڕای ناسیاویپێکهێنان لەگەڵ لایەنی بەرامبەر، سەبارەت بە پلانی کاریی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان، دانوستانیان کردووە.
ئەم وەفدە پێکهاتووە لە فەوزا یووسف(ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک)، عەبدولحەمید مەهباش(سەرۆکی پارتی داهاتووی سووریا)، سەنحریب بەرسووم(سەرۆکی پارتی یەکێتی سریانییەکان)، ئەحمەد یووسف(سەرۆکی ئیدارەی دارایی بەڕیوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا)، سۆزدار حاجی(ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل)، مریەم ئیبراهیم(سەرۆکی کۆمیەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کرێکاریی بەڕیوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی) و یاسر سولەیمانی(سەرۆکی ئەنجومەنی گەلانی دیمەکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا).
Your Comment