حسێن ئابنیکی سەرۆکی پێشووی ناوەندی گەشەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هاوپەیوەند بە گرینگایەتی پیتاندن و ئامانجدانەریی لە پیشەی خواری دەستی ئەتۆمی وتی: پیتاندن، لە ڕاستیدا یەکێک لە ئەرکانە بنەماکانی پیشە و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی دێتە ئەژمار. بەشی گرینگ لە سووتەمەنی پێویستی ئەو پیشە، لە ڕێگای ڕەوتی پیتاندنەوە دابین دەبێت. ئەگەر توانایی پیتاندنی ئۆرانیۆممان نەبێت، لە کردەوەدا ئەگەری دابینی سووتەمەنی پێویست بۆ ڕاکتۆری ئەتۆمیش لە دەست دەدەین و لە ئەنجامدا، پیشەی ئەتۆمی وڵات تووشی کێشە و وەستان و نەتوانین لە وەڵامدانەوە بە پێداویستییەکان دەبێت.
ئەو لێزانە بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵات پێویستی بە کارەبای ئەتۆمی هەیە، وتی: دابینی کارەبای ئەتۆمی پێوەندی بە گەشەی ژێرخانەکانی پیتاندن و دابینی سووتەمەنییەوە هەیە و ئەگەر نەتوانین ئەو ڕێگایە بە باشی بڕۆین، نەک لە بەشی پیشە و ئابووری تووشی کێشە دەبین، لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیش کێشە دروست دەبێت.
هەروەها درێژەی دا: ئەمڕۆکە زۆربەی پاپۆڕ و ژێردەریاییە پێشکەوتووەکانی جیهان و کشتوکاڵ و پیشەکانی دیکەش لە ماتۆری ئەتۆمی کەڵکوەردەگرن لە ئەو بوارەشدا ئێمە هەر پێویستمان بە پیشەی ئەتۆمییە.
ئابینەکی وتیشی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیخوازانەیە و هیچ لادانێکی لە بەڵێنەکاندا نەبینراوە و پیتاندنی 60 لە سەدیش هەر بە واتای لادان نییە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا و ڕۆژاوا لە بواری وزە، دەیانەوێت ئێمە تووشی کێشە لە دابینی کارەبا بکەن تاکوو لەگەڵ کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوو ببینەوە.
سەرۆکی پێشووی ناوەندی گەشەی ڕێخکراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە جەخت لەسەر ڕوانگەی دژبەرانی پیتاندن، دژی پێشکەوتنی ئێران و ئێرانی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەیە، ڕایگەیاند: ئەو ڕووانگەی نیشانی دەدات کە دژبەرانی ڕۆژاوا بە هیچ لەونێک نیگەرانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نین بەڵکوو نایانەوێت ئێران دەستی بە تەکنۆلۆژیای بنەڕەتی و ستراتیژیک بگات.
Your Comment