٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣١
Source: Mehrnews
پزشکیان: وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن لە ئەکتەرە گەورە و کاریگەرەکانی سیستەمی نوێی جیهان بن

سەرۆک کۆمارری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی عومان وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن لە ئەکتەرە گەورە و کاریگەرەکانی سیستەمی نوێی جیهان بن.

مەسعوود پزشکیان لە سەفەرەکەیدا بۆ عومان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەو وڵاتە، چەند پرسی گرینگی لەسەر پێوەندی دوولایەنە و هەروەها پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئێران و عومان و جیهانی هێنایە ئاراوە.

مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای پێوەندی برایەتی ، دۆستانە و بەرانبەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دانراوە و لەگەڵ عومانیش هەر لەسەر هەمان بنەما پێوەندییەکانمان داناوە.

لەسەر بنەمای دۆستایەتی ڕێککەوتنی باشمان لە بواری پیشە، بازرگانی، پەروەردە، گەشتیاری ، تەندروستی، وزە و ... واژۆ کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران دەسخۆشی لە وڵاتانی عومان کرد بە بۆنەی ناوبژیوانی و زەحمەتەکانیان لە ئەو بارەوە لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ڕایگەیاند کە ئەو بابەتە جێگای سەرەنج و جەختی ڕێبەری باڵای ئێران بووە.

ئێمە لە بواری دوولایەنەدا هاوئاهەنگی زۆرمان هەیە و لە بواری پرسی ناوچەیی لەوانە فەلەستین، غەززە و ئاسایشی ناوچەکە خاڵی هاوبەشی زۆرمان هەیە.

پزشکیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی: لە ئەو بارەوە مەرجەکانی ئێمە، هەمان یاسا نێودەوڵەتییەکانن. بە پێی ئەو یاسایە هەر وڵاتێک مافی هەیە بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە، لێکۆڵینەوەی زانستی و کارناسی لە بواری پیتاندنی ئۆرانیۆم و چالاکی هاوپەیوەند بە وزەی ئەتۆمی هەوڵ بدات. ئەمریکاش ئەگەر بەدوای دڵنیایی لە ئەوەیە کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە، ئەبێ بزانێت کە ئەو دڵنیاییە، لە بیر و باوەڕەکانی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێت و ڕێبەری باڵامان فتوای داوە کە هیچکات بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمییەوە نەبین.


ئەگەر وڵاتانی دیکە دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە کە ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین، ئێمە ئامادەین هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ ڕوون کردنەوەی ئەو پرسە بۆ ناوچەکە و جیهان بدەین کە نەک ئێستا هەر لە سەرەتاوە ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نەبووین و ناشبین و بۆ ئامانجی دەرمانی، تەندروستی، کشتوکاڵ و پیشە بەکای دەهێنین.

لە هەمان کاتدا ئیسرائیل و کەسانێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن، بیرمەندانی ئێمەیان تیرۆر کرد و لە بەرانبەردا ئێمە بە تیرۆریزم تاوانبار دەکەن.

هەروەها وتیشی کە ئەگەر موسڵمانان یەکگرتوو بن، ئەو کات خۆمان دەتوانین سیستەمی نوێ و سەربەخۆ بۆ خۆمان پێک بهێنین و ئەکتەرگەلێکی گەورە و کاریگەر بین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha