٣١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٣٠
Source: Mehrnews
مەزڵۆم کۆبانی لەگەڵ ڕەجەب ئەردۆغان دیدار دەکات

فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە ئامادەیە لەگەڵ تورکیا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بگرێت.

پێگەی مۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تورکیا پێشنیاریان کردووە لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی باڵا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بکەن، بەڵام بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە بە ئەنجامی گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری سووریا گرێدراوە.

تۆم باراک لە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی قسەیکردوە و دڵنیایکردووەتەوە کە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەسەدە دژی داعش بەردەوام دەبێت؛ هەروەها فەرماندەی گشتیی هەسەدەی هان داوە بەردەوام بێت لە گفتوگۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ تورکیا کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەڕێوەدەچن.

پێگە هەواڵییە ئەمریکییەکە دەڵێت، ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان باراک و مەزڵوم عەبدی بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی واشنتن بۆ ئەوەی بتوانێت لە یەک کاتدا هاوئاهەنگییەکی باش لەگەڵ کوردی سووریا و تورکیادا هەبێت، بێ ئەوەی ئەنقەرە لە خۆی بتۆرێنێت.

مۆنیتەر لە زاری "سەرچاوە هەرێمییە ئاگادارەکانەوە" دەڵێت، پێشنیارەکە بەو جۆرەیە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا یان ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگریی ئەو وڵاتە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق کۆببێتەوە، دوای ئەوەی شاندی کوردی لەگەڵ حکوومەتی راگوزەری سووریا کۆبووەوە.

سەرچاوەکان، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، رایانگەیانووە، کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی باڵای تورکیا بەندە بە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەوە کە بڕیارە لە دیمەشق بەڕێوەبچن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha