مامۆستا محەمەد ئەمین واژی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، ئاماژەی دایە سەر وەرگێڕانی جیاواز لە قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی و ڕایگەیاند: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار زۆر بەبایەخە و ئەگەر ئەو شاعێرە پەیبەرزە دوای وەرگێڕانی قورئاب، ژیانی درێژەی هەبا و جارێکی دیکە لێکی بدایەوە بێ گومان شاکارێکی دیکەی دەخولقاند.
مامۆستا واژی مامۆستا هەژاری کەسێکی کاریگەر لە دەوڵەمەند بوونەوەی زیاتری زمانی کوردی وەسف کرد و وتی: ئەوان لە حوجرە پەروەردە کراون و لەژێر کاریگەری سەیفولقوزات بووە.
ناوبراو مامۆستا هەژاری کەساێکی بەناوبانگ وەسف کرد کە زەروورییە نووسەرانی کورد زیاتر لە ڕابردوو ئاسەوار و پێگەی ئەو کەڵە پیاوە لێک بدەنەوە.
مامۆستا واژی لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئان هاوپەیوەند بە گرینگایەتی پاراستنی زمان، جەختی کرد: هەر کەسێک کە خزمەتی زمانەکەی خۆی نەکات و بە زمانی خۆی نەخوێنێت و نەنووسێت، بێ گومان یەکێک لە ئایەتەکانی خودای نکۆڵی کردووە.
Your Comment