٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٤
Source: Mehrnews
مامۆستا واژی: خزمەت نەکردن بە زمان نکۆڵی لە ئایەتێکی خودایە

مامسۆتا واژی ئاماژەی دایە سەر گرینگایەتی پاراستنی زمان و وتی: هەر کەسێک خزمەت بە زمانەکەی خۆی نەکات و بە زمانی خۆی نەخوێنێت و نەنووسێت، بێ گەمان نکۆڵی لە یەکێک لە ئایەتەکانی خودا کردووە.

 مامۆستا محەمەد ئەمین واژی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، ئاماژەی دایە سەر وەرگێڕانی جیاواز لە قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی و ڕایگەیاند: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار زۆر بەبایەخە و ئەگەر ئەو شاعێرە پەیبەرزە دوای وەرگێڕانی قورئاب، ژیانی درێژەی هەبا و جارێکی دیکە لێکی بدایەوە بێ گومان شاکارێکی دیکەی دەخولقاند.

مامۆستا واژی مامۆستا هەژاری کەسێکی کاریگەر لە دەوڵەمەند بوونەوەی زیاتری زمانی کوردی وەسف کرد و وتی: ئەوان لە حوجرە پەروەردە کراون و لەژێر کاریگەری سەیفولقوزات بووە.

ناوبراو مامۆستا هەژاری کەساێکی بەناوبانگ وەسف کرد کە زەروورییە نووسەرانی کورد زیاتر لە ڕابردوو ئاسەوار و پێگەی ئەو کەڵە پیاوە لێک بدەنەوە.


مامۆستا واژی لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئان هاوپەیوەند بە گرینگایەتی پاراستنی زمان، جەختی کرد: هەر کەسێک کە خزمەتی زمانەکەی خۆی نەکات و بە زمانی خۆی نەخوێنێت و نەنووسێت، بێ گومان یەکێک لە ئایەتەکانی خودای نکۆڵی کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha