٣١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٣١
Source: Mehrnews
تەقینەوەی مین لە مەریوان؛ شەهید و بریندار هەیە

دوو پاسەوانی سنوور بە هۆی تەقینەوەی مین لە مەریوان شەهید بوون

 فەرماندەی پاسەوانیی سنووری کوردستان وتی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کاتی چاودێری و پاسەوانیکردنی سنوور، ٢ کەس لە پاسەوانی سنووری دەرەناخێ مەریوان شەهید بوون و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەداخەوە لەم ڕووداوەدا، سەرباز "محەممەد ڕەزا حوریەت پەسەند" خەڵکی شاری قوروە و "سۆهەیب عەزیزی" خەڵکی شاری بانە شەهید بوون، هەروەها سەرهەنگ "ئامانوڵڵا عەبدوڵڵاهی" خەڵکی شاری خومەین و سەرباز "سۆران شەریفی" خەڵکی شاری بانە بریندار بوون و بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گوازرانەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha