وتاری نەشناڵ ئینترست سەبارەت بە داخوازی هەرێم لە ئەمریکا بۆ تەیار کردنی ئەو ناوچە بە سیستەمی بەرگری مووشەکی شرۆڤەی دەکات کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەڕەشەی درۆنی و مووشەکی، پێویستی بە سیستەمی پێچراو و گرانی پاتریۆت نییە، بەڵکوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرزان تر، خێراتر و گونجاوتر وەکووC-RAM دەتوانێت بەشێکی زۆر لە پێداویستی بەرگری هەرێم چارەسەر بکات. خاڵی دەسپێکی ئەو داخوازیە، هێرشی 26ی نۆڤەمبەری 2025 بە مەیدانی گازی کۆرمۆرە؛ هیرشێک کە تەنیا یەکێک لە چەندین هێرشی ساڵانی ڕابردوو بووە و جارێکی دیکە نیشانی داوە کە ژێرخانە گرینگەکانی وزەی هەرێم بەتواوەتی لە مەترسیدان. ئەو هێرشانە، زیاتر لە لایەن گرووپگەلێکی ناوخۆیی لە عێراق ئەنجام دەدرێن کە لەوانەیە ئامانجی ئەوان ناسەقامگیری هەرێم و خستنە ژێر گوشاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە ناوچەییەکانی واشنتۆن بێت.
وتارەکە شی دەکاتەوە کە ئەو هەڕەشانە زیاتر لە جۆری درۆنی هەرزان، هێواش و خۆکوژ یان مووشەکی مەوداکورتن؛ ئامێرگەلیک کە بۆ بەرەنگار بوونەوەیان بەکارهێنانی سیستەمگەلێک وەکوو پاتریۆت نە لۆژیکە و نە لە باری ئابووریەوە لە قازانجە. پاتریۆت بۆ شوێنگیری هەڕەشەکان لەوانە مووشەکی بالستیک و گەڕۆکی ئاسمانی پێشکەوتوو داڕێژراوە و تێچووی ئۆپراسیۆنی و هێشتنەوەی زۆری هەیە. هەرێمی کوردستان نە لەگەڵ ئەو هەڕەشانە بەرەوڕوویە و نە ژیرخان یان هێزی مرۆیی پێویستی بۆ بەکارهێنانی ئەو سیستەمە لەبەردەستە. هەروەها جێگیر کردنی پاتریۆت لە هەرێم دەتوانیت هەستیار بوونی سیاسی و ئەمنیەتی گەورە دروست دەکات، چونکوو هەندێک ئەکتەری ناوچەیی ئەو هەوڵە بە گۆڕینی هاوکێشەی ستراتیژیک لە دژی خۆی لێک دەداتەوە و کاردانەوە نیشان دەدەن.
لە بەرانبەردا ، گەڵاڵەی پێشنیار کراونی نەشناڵ ئینترست ڕوون و کردەییە: هەرێمی کوردستان پێویستی بە تۆڕێک لە سیستەمی گونجاوتر وەکووC-RAM ە؛ سیستەمگەلێک کە ئەمریکا ساڵەهایە لێیان بۆ پارێزوانی لە بنکەکانی خۆی لە عێراق و سووریا کەڵکوەردەگرێت و کردەوەیان لە شوێنگیری درۆنە هاوشێوەکان تاقی کراوەتەوە. وتارەکە بە ئاماژە بە ئەزموونی شەڕی ئۆکراین شی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان نە شەڕکەری هەیە، نە کۆپتەری نیشان شکێن و نە سیستەمی بەرگری ئاسمانی چەند لۆ؛ کەواتە پێویستی بە سیستەمێکە کە نەرمی بنوێنێت، خێرا بێت و تێچووی کەم بێت وەکوو C-RAMکە باشترین بژاردە بۆ ئێستای هەرێمە.
بەکارهێنانی ئاوەها سیستەمێک تەنیا بۆ بەرگری لە دامەزراوەکانی وزە سنووردار نابێتەوە. هەرێم بە چالاک کردنەوەی دووبارەی هێڵی بۆری نەوت بۆ تورکیا، هاوبەشی کۆمپانیا دەرەکیەکان لە بواری وزە وەکوو دانا گاز و بوونی لە نێوان دانوستان و هاوکاری نێوان بەغدا، ئەنقەرە، دیمەشق و واشنتۆن، ڕۆڵی گرینگی لە سەقامگیری ناوچەکە هەیە. لە ئاوەها دۆخێکدا، درێژەی هێرشە درۆنیەکان دەتوانێت نەک لە ئابووری و کارەبا هەرێم تووشی قەیران بکات، بەڵکوو رەوتی سیاسی هەستیار، لەوانە کەم بوونەوەی ئاڵۆزی نێوان تورکیا و پەکەکە و هاوکاریە ئەمنیەکان لە باکووری سووریاش تووشی کێشە بکات. بۆیە پارێزوانی لە ژێرخانە گرینگەکانی هەرێم ، پرسێکی بەس وزەیی نییە بەڵکوو زەروورەتێکی ژێئۆپۆلیتکیە.
Your Comment