١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٠
Source: Mehrnews
ئەوەی هێرشی کردۆتە سەر هێزە ئەمریکاییەکان کێ بوو؟

بە گوێرەی پاگەندەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشبەرەکەی دوێنێ بۆ سەر گەشتی هاوبەشی سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی دەوڵەتی کاتی سووریا لە تەدمەر، ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی نوێ بووە.

 هێرشی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر گەشتی هاوبەشی هێزە ئەمریکیەکان و هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی نوێی سووریا لە تەدمەر، بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک.

ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە هێرشبەرەکە ئەندامی داعش بووە و تۆڵەی ئەو هێرشە لە ئەو گرووپە دەکرێتەوە.

بەم حاڵەوە هەندێک پاگەندە سەبارەت بە ئەندامێتی هۆکاری هێرشەکە کو کوژراوە، لە هێزە ئەمنیەکانی سووریا هاتووەتە ئاراوە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە لەندەن کە پرسەکانی سووریا لێک دەداتەوە، پاگەندەی کردووە کە بە گوێرەی سەرچاوە بڕوا پێکراوەکان، هۆکاری هێرشەکە بۆ سەر هێزە ئەمریکیەکان، ئەندامی هێزە ئەمنیەکانیی دەوڵەتی شەرع بووە.

هەروەها هەندێک سەربازانی پێشووەکانی ئەمریکا کە لە پاڵ هێزە کوردیەکان لە بەرەنگار بوونەوەی داعش ئامادە بوون، بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک پاگەندەی کردووە کە هێرشبەرەکە لە کەسانی نزیکی شەرع بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha