١٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٦
Source: Mehrnews
موسڵمانێک گیانی دەیان جوولەکەی لە سیدنی ڕزگار کرد

ئەحمەد ئەلئەحمەد، هاووڵاتی موسڵمانی ئەو ئوسترالیا، توانی بەدەستی خاڵی چەک لە دەستی یەکێک لە هێرشبەران بۆ سەر ڕێوڕەسمی جووەکانی سیدنی بستێنێت.

 میدیاکانی ئوسترالیا ڕاپۆرتیان دا کە ئەحمەد ئەلئەحمەد، هاووڵاتی موسڵمانی ئەو وڵاتە، ئەوڕۆ یەکشەممە(23ی سەرماوەز) توانی بەدەستی خاڵی یەکێک لە هێرشبەران بۆ سەر ڕێوڕەسمی جووەکانی سیدنی چەک بکات و بەمکارە گیانی دەیان کەس لە ئامادەبووانی ڕیوڕەسمی جووەکان ڕزگار بکات.

دیمەنی هەڵمەتی ئەو هاووڵاتییە موسڵمانە لە کامێراکانەوە تۆمار کراوە و کریس مینزی سەرۆک‌وەزیرانی ویلایەتی نیو ساوت ڤێڵز، هەڵمەتەکەی ئەحمەد ئەلئەحمەدی بە یەکێک لە تایبەتی‌ترین و بێ‌هاوتاترین دیمەنەکان وەسف کرد کە لە ماوەی ژیانیدا دیویەتی.

شایانی باسە، ئەحمەد پاش هەڵمەتەی کەوتە بەر دەستڕێژیی هێرشبەری دووەم و بە هۆی برینداربوونی لە شان و باڵیدا، بەڕێی نەخوشخانە کرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha