٣١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٢٨
Source: Mehrnews
5 تاوانباری "ئەندازیاری قات و قڕی و برسیەتی" لە غەززە؛ لە واشنتۆنەوە تا پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین

هەرچەندە کە سیاسەتی سەپاندنی قات و قڕی و برسیەتی لە غەززە لەلایەن تێلاڤیڤەوە جێبەجێ دەبیت، بەڵام ئەو سیاسەتە تاوانبارانە پاڵپشتگەلێکی هەیە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ئەمریکا و پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین.

 ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ئیسرائیل لە ماوەی 19 مانگ هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر غەززە سەرجەم ئامێر و کارتە گوشارەکان و چەکەکانی خۆی بۆ شکستی بەرخۆدان و گەلی قارەمانی غەززە بەکار هێنا.

ئەو ڕژێمە بە پاڵپشتی و پشتیوانی زلهێزە جیهانییەکان لەوانە ئەمریکا و دیکەی لایەنەکانی بەرەی ئاژاوە لە جیهان لە هیچ هەوڵێک بۆ دانانی سنوور لەسەر خەڵکی فەلەستین و گوشار لە سەریان خۆیان نەبواردووە و سەرجەم شێوەکانی کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژیان بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە دژیان بەکار هێناوە و جاڕنامە و یاساکانی مافی مرۆڤیان خستووەتە ژێر پێ.

ئەو دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە چینە جیاجیاکانی خەڵکی غەززە لەوانە منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان، بگەنە قۆناغی برسیەتی و مەرگ. بە پێی دانپێدانانی دامەزراوە پزشکییە نێودەوڵەتیەکان، ئەو دۆخە تەنانەت لە ئەگەری زیندوومانیان کاریگەری درێژخایەنی لەسەر نەوەکانی داهاتوو دەبێت و ئەوان تووشی نەخۆشی درێژخایەن بەهۆی نەبوونی خواردنی گونجاوی کۆرپەکان دەکات.

یەکەم تاوانباری ئەو دۆخە لە غەززە ئیسرائیلە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو شێوەیەی گرتووە بەر. بەڵام ئەو دۆخە تاوانباری دیکەشی هەیە.

دووهەم تاوانباری ڕەوتی قات و قڕی و برسیەتی لە غەززە، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانن کە ئەگەرچی لە ڕابردوودا شاڕێیانی کەرتی غەززە بوون بەڵام لە ئێستادا ئەرکی خۆیان بە شێوەی گونجاو جێبەجێ ناکەن و بە ئەنقەست و نائەنقەست ئیسرائیل هاوڕێی دەکەن.

هۆکاری سێهەم کە یارمەتیدەری ئیسرائیلە بۆ برسی هێشتنەوەی خەڵکی فەلەستین، ئەمریکا و دیکەی پاڵپشتانی نێودەوڵەتی ئەو ڕژێمەیە کە هیچ کارێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەمارۆی غەززە ئەنجام نادەن.

چوارەمین تاوانباری پڕۆژی برسی هێشتنەوەی خەڵکی غەززە، وڵاتانی عەرەبین کە سووکیان قبووڵ کردووە و هەمبەر گەمارۆی غەززە نەک هیچ کارێک ئەنجام نادەن بەڵکوو لە هەندێک بواریشدا سیاسەتەکانی ئیسرائیلیان هاوڕێی کردووە و ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆیان بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنایەتە جێبەجێ ناکەن بەتایبەتی میسر کە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بێ ئیزنی ئیسرائیل دەروازەی رەفەح بکاتەوە.


ئەلمەیادین پێکهاتەی خۆسەری فەلەستینی وەکوو پێنجەمین تاوانباری سەرەکی رەوتی برسیەتی خەڵکی غەززە دەناسێنێت و پێی وایە کە ئەو پێکهاتەیە دوژمنایەتییەکی دێرینی لەگەڵ حەماس هەیە و دەیەوێت بەو شێوە تۆڵە بکاتەوە و لە ئاستی سیاسی فەلەستین دووری بخاتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha