سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بنەمای سەرەکی سیاسەتی دەرەوە لەسەر بیر کردنەوە و بنەمای قبووڵ نەکردنی زۆر و سوڵتەی دەرەکییە.
عێراقچی وتی: لە پرسی ئەتۆمی و پیتاندندا وەکوو یەکێک لە زەروورەتەکانی ولات باس زۆرە، بەڵام لە دانوستانەی ئەتۆمیدا تەوەرێکی دیکەی کاری ئێمە، دەگەرێتەوە بۆ قبووڵ نەکردنی سوڵتە و زۆر. ئێمە ئەوەمان لە دانوستانەکاندا هەمیشە لەبەرچاو گرتووە.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە دەوترێت نابێت پیتاندن بکرێت، خۆی زۆربێژییە. بۆچی ئێمە نابێت پیتاندنمان هەبێت؛ گەلی ئێران قەت ئەوە قبووڵ ناکەن.
هەروەها رایگەیاند: ئەگەر پرسی چەکی ئەتۆمی بێت، بەڵێ؛ لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕەت کراوە و ئێمە خۆمان ئاڵاهەڵگری ڕەت کردنەوەی چەکی ئەتۆمین، بەڵام ئەوان لە ئێن پی تیدا پابەند نەبوون. ئەوان بۆیان نیە گەلی ئێران لە مافەکانیان بێبەری بکەن. وزەی ئەتۆمی مافی یەکلایی خەڵکی ئێرانە.
Your Comment