٢٥ شوبات ٢٠٢٤ - ١٨:٢٩
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی و دەسدرێژکارانە لە یەمەن هیچ دەستکەوتێک بۆ ئەم وڵاتە دەستدرێژکارانە ناگەیەنێت، جگە لە شێواندنی دۆخی ئارامی لە ناوچەکەدا.

 "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و ئینگلیز لە نێو خاکی یەمەن بە توندی ئیدانە کرد.

زیادیشی کرد: ئەو جۆرە هێرشانە لە دەرەوەی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە و پێشێلکردنی سەروەرییە و یەکپارچەیی خاکی یەمەنە.

کانعانی زیادی کرد: بەم جۆرە هێرشانە، ئەمریکا و ئینگلیز دەستیان داوەتە ژینۆساید بە مەبەستی چڕکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە، فراوانکردنی بازنەی شەڕ و ناسەقامگیری، لادانی بیروڕای گشتی لە تاوانەکانی جەنگی ڕژێمی زایۆنی و کڕینی دەرفەتێک بۆ درێژەدان بە تاوانە جەنگییەکانی ئەم دەسەڵاتە.

342/