٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٢١
زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسڕا کۆ بووەوە

وەزیری دەرەوەی سویسڕا، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەشی یەکەمی گفتوگۆکانی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسڕا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تاران بەڕێوە چوو.

شیاوی باسە وەزیری دەرەوی سویسڕا دوو ڕۆژی ڕابردوو و بۆ گەشتێکی سێ ڕۆژە سەردانی ئێرانی کردووە و ڕۆژی یەکشەممە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیسفەهانی کرد.

کاسیس هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس دیدار و گفتوگۆی کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی دیدار و گفتوگۆ دەکات.

ئامانج لە سەفەری ناوبراو بۆ تاران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەدەمین ساڵڕۆژی پێوەندی نێوان ئێران و سویسڕا ڕاگەیێندراوە.