بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور، پاش نیوەڕۆی هەینی بە ڕاگەیاندنی 1787 حاڵەتی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران، وتی: تا ئێستا 139511 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە ئێستا ۱۰۹ هەزار و ۴۳۷ کەس لە نەخۆشەکان ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
جەهانپوور ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەست داوە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو 57 کەس ڕاگەیاند و وتی: تا ئێستا 7 هەزار و 508 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.