AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٢

٥:٢٥:٥٥ د.ن
1307059

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕاستییەکانی بەرەڤانیی پیرۆز دەبێ بە گوێی لاوەکان بگات

ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ کە: ڕاستیه‌کانی به‌رەڤانیی پیرۆز ده‌بێت بگاته‌ گوێی لاوان، نه‌وه‌ی نوێ زۆرێک لە شتەکان نازانێت؛ کاتێک باس لە بەرەڤانیی پیرۆز دەکرێت، دەبینین گەنجان زۆر شت نازانن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندە و خەباتکارانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز، وتیشی: ڕاستییەکانی بەرەڤانیی پیرۆز دەبێ بگاتە گوێی لاوان ، نەوەی نوێ زۆر شت نازانێت. کاتێک باس لە بەرەڤانیی پیرۆز دەکرێت، دەبینین گەنجان زۆر شت نازانن.

وتیشی: ئەو ڕاستیانەی کە ئێمە لە بەرەڤانیی پیرۆزماندا گرنگییان پێ دەدەین، ئیدی ئەمڕۆ بانگەشە نین؛ کاتی خۆی باسی ئەوەمان دەکرد کە هەموو زلهێزەکانی جیهان لەگەڵماندا بەشەڕ دێن، بەڵام ئێستا ئەوانەی دەیانگوت ئێمە تەنها بانگەشە دەکەین، بۆخۆیان  دان بەو ڕاستییەدا دەنێن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ڕۆژێک لە ڕۆژان باسی ئەوەمان دەکرد کە هەموو وڵاتان لە شەڕی داسەپاودا دژی کۆماری ئیسلامی بە شەڕ ھاتوون. ئەمڕۆ هەموو ئەو وڵاتانە بۆخۆیان ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: هێرشی عێراق بۆ سەر ئێران چاوەڕوان نەکراو نەبوو، ئیستیکباری جیهانی پشتیوانیی لە سەدام کرد؛ وڵاتانی ئیستیکباری لە شەڕی داسەپاودا یارمەتیی سەدامیان دا.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە: هێرشی ئەم وڵاتانە بۆ سەر نیزامی شۆڕشگێڕمان تەواو ئاسایی بوو، چونکو تەواو لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران توڕە بوون. ئەم شۆڕشە کارگەلێکی کرد کە ئێمە بۆخۆشمان ھێندە لێی تێ نەدەگەییشتین، بەڵام ئیستیکباری جیهانی سەرنجی دابوو. شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەڕەشە بوو بۆ سەر ئیمپراتۆریەتی سیستەمی زاڵیەتی خواز.

وتیشی: ئەوەیان بۆ قەبوڵ نەدەکرا کە گەلێک و وڵاتێکی سەربەخۆ بە بۆ پشت بەستن ئیمپراتۆریەتی سیستەمی زاڵیەتی خواز بوەستێت و سنگی بکاتە قەڵغان و شتێکی نوێ بڵێن، ئەمەی کە گەلێک لە ئەمریکا نەترسێت و دەسەڵاتی سیاسی و ئابورییان بە ھەند نەگرێت، جێگای قەبوڵ نەبوو بۆیان . بۆیە دەبوو تۆڵە بکەنەوە ، شەڕێکی سەربازیی بە سەردا بسەپێنن، شەڕێکی سەربازیی تۆکمەوتەواو لەڕێگەی بە ھۆی دراوسێیەکەوە بە سەری دا بسەپێنن.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە: ئەمڕۆ وڵات گەیشتووەتە قۆناغی بەرپەرچ دانەوەو و هەست بە هێزمەندی دەکات و دوژمنانیش ئاگاداری ئەوەن. بەرەڤانیی پیرۆز سەلماندی کە پاراستنی نیشتمیان بە بەرخۆدان بەدەست دێت نەک بە ملکەچ کردن و بە چۆکدا ھاتن.

شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر ئێراندا لە ٣١ خەرمانانی ١٣٥٩ بە هێرشی سوپای ڕژێمی سەددام بۆ سەر شارە سەرسنوورییەکانی ئێران دەستی پێ کردو ماوەی ٨ ساڵی خایاند.لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزدا خەڵکی ئێران بە ژن و پیاو، پیر و گەنج، بە هەموو جلوبەرگ و پیشەیەکەوە، بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵات ھاتنە مەیدانەوەو لە ھەل و مەرجێکدا کە زلهێزەکانی جیهان لە ڕووی دارایی و چەک و چۆڵ و ڕاگەیاندن و میدیاییەوە پشتیوانییان لە سوپای رژێمی بەعسی عێراق دەکرد و لە ھەوڵی شکست پێ هێنانی شۆڕشی ئیسلامیی گەلی ئێران و گەڕاندنەوەیان بۆ سەردەمی ستەمکاری و کۆلۆنیالیزم بوون،جەماوەری موسڵمانی ئێران گیان و ماڵ و سامانی خۆیانیان کردە قوربانیی پاراستنی نیشتیمانەکەیان و ھەر بۆیە لە مێژووی ئێرانی ئیسلامی دا ٣١ی خەرمانان ھەتا ٦ی ڕەزبەر وەک حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز ناودێری کراوە.

342/