-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتە دەنگ؛ گەمارۆکانی ئەمریکا، تاوانی دژە مرۆڤیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا دژی خەڵکی ئێرانی بەوپەڕی بێبەزەیی و دڵڕەقی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی زانی.
-
25 هەزار و 500 ملیارد بودجە بۆ ئاوەدانیی کوردستان تەرخان درا
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پێویستیی گەشەی کوردستان بە یەکڕیزی، وتی:زیاتر لە 25 هەزار و 500 ملیارد تمەن لە گۆژمەی دەوڵەتی بۆ ڕاپەڕاندنی پلانە ئاوەدانی و ژێرخانییەکانی ئەو پارێزگایە تەرخان درا.
-
ئامادەیی 12 هەزار ملیاردی کەرتی تایبەتی بۆ سەرمایەدانەری لە کوردستان
جێگری ڕاپەڕندنی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئامادەیی کەرتی تایبەتی بۆ سەرمایەدانەریی 12 هەزار ملیارد تمەنی لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا و جەختی کرد: سەرەڕای هەندێک پێشکەوت، کوردستان هێشتا بەرەوڕووی ئاستەنگی جیدی لە ژێرخان و سەرچاوە مرۆییەکانە.
-
ئێران مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد کە درێژەدان یان دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن پەیوەستە بە نیازپاکی ئەمریکاوە.
-
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی ئاشکرا دەکات
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هەواڵی نوێی لە جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی لە یەکساڵی ڕابردوو لە سووریا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کەسە شوێن بزرەکان، زیاتر لە ئامارە ڕاگەیێندراوەکانە.
-
ئێران هێرش بۆ سەر باڵوێزێکی ئیسڕائیل ڕەت دەکاتەوە
باڵوێزخانەی ئێران لە مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی تۆمەتە نوێیەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە تاران سەبارەت بە هێرشی گوماناوی بۆ سەر باڵوێزی ڕێژیم لە مەکسیک سیتی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو تۆمەتە بە تەواوی درۆیە.
-
ترامپ دانی پێدانا کە ڕێبەری شەڕ دژی ئێران بووە؛ کاردانەوەی ئێران ببینە
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی هاوبەش بەرپرسی هێرشەکانی خۆیان و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئێرانن.
-
تورکیا یاسایەکی نوێ بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پەکەکە دەنووسێت
بە پێی نووسراوی ڕۆیتێرز، گەڵاڵەی نوێی حکومەتی تورکیا کە لەوانەیە تا کۆتایی نۆڤەمبەر پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، بریتیە لە گەڕانەوەی وردە وردەی خەڵکی سڤیل و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق بەڵام فەرماندە باڵاکان لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی سێهەم.
-
هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵی پەرلەمانی عێراق؛ ململانێ لە ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی
هەڵبژاردنەکانی 2025ی عێراق، گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی دوو فەلسەفەی دەسەڵاتدارێتییە کە لە دەروونی یەک ئاخێزگەی هاوبەشی سیاسییەوە سەریان هەڵداوە. سوودانی بە هاوپەیمانی "ئاوەدانی و گەش" و مالیکی بە "دەوڵەتی یاسا" بەشداری هەڵبژاردنەکانن.