بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری ئەندامانی ستافی کۆنگرەی شەھیدانی پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران تیشکی خستە سەر پێشینەی درێژماوەی خەبات و موجیاھیدەتی جەماوەری ئەم پارێزگایەو بوێری و بەرەڤانی کردن لە حەقی بە فەکتەرگەلێکی پڕبایەخ و ڕەگ داکوتاو زانی لەم ناوچەیەدا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەر شەھیدێکی بە ھێمایەکی خۆبەخت کردن و لەسەر ھەست بوون بۆ گیان فیداکردن لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە حەق زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ناساندنی ئەم ھێماوسەرمەشقە ھەرەبەنرخانە بە لاوان، وتیشی: لە بەرامبەر ئەو جوڵانەوەیەی کە لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەتا تاسەمەندی و تامەزرۆیی بەرەو لای ھێماکانی گەندەڵی، دنیاویستی و ڕەوشت نزمی ڕابکێشێت، ڕوونکردنەوەی سیمای پرشنگداری شەھیدان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە لاوان زیاتر دڵیان پێ خۆش کەن و رێیازەکەیان بەردەوام کەن.
وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری ئەندامانی ستافی کۆنگرەی شەھیدانی پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران کە دووشەممە ١٦ی دیسامبەری ٢٠١٩ بەرپا کرا بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە بەندەرعەبباس بڵاو کرایەوە.
..........
340