٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٥٠
جەختکردنی سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان لە سەر خێراتر کردنی ڕەوتی پێکهێنانی کابینە

سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان لە سەر خێرایی دان بە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "میشێل عۆن" سەرۆک کۆماری لوبنان رۆژی هەینی گوتی: دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخی دژواری ئێستای لوبنان لە ڕوانگەی سیاسی و ئابووری،پێکدێت.

عۆن بەڕێوە چوونی چاکسازییەکانی وەک گرنگترین ئەولەویەتی دەوڵەتی تازەی لوبنان زانی و باڕاشکاوی گوتی: داخستنی شەقامەکان و پەک خستنی هاتوچووی خەڵک، بە پێچەوانەی یاساکان و داب ونەریتی نێو دەوڵەتییە کە دەستەبەری مافی کەسانی تر دەکات.

"حەسان دیاب" سەرۆک وەزیران ، ئەرکمەندە بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە لەکاتی دیاریکراو دا بناسێنێت. سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو بۆ پیکهێنانی کابینەی لوبنان بەباسکردنی ئەمەی هەژاریەتی پتر لە سەدا ٤٠ کۆمەڵگای لوبنانی داگرتووە، گوتیشی: دەوڵەتی سەربەخۆ و پسپۆر دەتوانێ گرفتەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لوبنان چارە سەر بکات. حەسان دیاب هەروەها رۆژی هەینی دوای دیدار لەگەڵ "سەعدحەریری" باسی لە پشتگری تۆکمە وتەواوی حەریری کرد لە سەرۆک وەزیرانیی ئەو.

هەرلەم حاڵە دا،لاگرانی "سەعد حەریری" هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندان لە بەیروت، شەقامەکانی سەرەکی پیتەختی لوبنانیان داخست و نەیاریەتییان کرد لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی تازە بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب.

"حەسان دیاب" لەکەسایەتییەکانی ئەهلی سۆننە و وەزیری پێشووی فێرکاری و ڕاهێنانی باڵای لوبنان شەوی هەینی بە دەست خستنی لە سەدا ٦٩ـی دەنگی نوینەرانی پەرلەمانی نیشتمانی، فەرمانبەری ئەمە بوو لەماوەی دوو تا سێ حەوتە ئەندامانی لیژنەی وەزیران هەڵبژێرێت. "سەعد حەریری" ٢٩ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دوای تاوسەندنیی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی کشایەوە.

...........
340