١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٣٣
دەرچوونی بڕیاری ئێعدام بۆ پەرویز موشەڕڕەف لە پاکستان

دادگەی تایبەتیی پاکستان بە تۆمەتی خەیانەت بڕیاری ئێعدامی بۆ پەرویز موشەڕڕەف سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە دەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «شاهید کەریم»، «نەزر ئەکبەر» و «وەقار ئەحمەد سیتە» سێ دادوەرەکەی  دادگەی تایبەتیی پەرویز موشەڕڕەف، بڕیارەکەیان بۆ ناوبراو دەرکرد.

وردیاتی بڕیارەکەی دادگە لە ماوەی کەمتر 48 کاژێری داهاتوو ڕادەگەیەندرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی پاکستان خوازیاری شی کرانەوەی دووبارەی دۆسیەی پەرویز موشەڕڕەف بووە. وەزارەتی نێوخۆی پاکستان داوای کردووە کە هەتا چاک بونەوەی یەکجاریی باری تەندروستیی پەرویز موشەڕڕەف پێ و شوێنگیرانی ڕەوتی دۆسیەکەی بوەستێندرێت.

پەرویز موشەڕڕەف لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدا بەسەر دەبات.

دادگەی تایبەتیی پاکستان ڕایگەیاندووە کە پەرویز موشەڕڕەف لە سێهەمی نوامبەری 2007 یاسای بنەڕەتیی هەڵپەساردووەو یاساوڕێساکانی وڵاتی پێشێل کردووە و بەم پێیە لە ئێستادا وێڕای بە تاوانبار زانرانی، سزای ئێعدامیشی بۆ دیاری کراوە.

ئەوە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پاکستاندا کە دەستەڵاتدارێکی لەشکریی پێشوو بە تۆمەتی خەیانەتی گەورە بەرامبەر بە وڵات بڕیاری ئێعدامی بۆ دەر دەچێت.

..........
340