بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حەریری» و «بڕی» ڕۆژی سێ شەممە لە کۆشکی « عەینولتینە» چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی هەل و مەرجی ئێستای لوبنان پێکەوە ڕاوێژیان کرد.
هەردووک لا لە کۆتایی دیدارەکەیاندا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا، چەسپێندرانی ئەهوەنی و دوورەپەرێزیی تەواوی هێزە حیزبی و جەماوەرییەکان لە دروست کردنی ئاڵۆزیی سیاسییان بۆ پێکهاتنی خێرای دەوڵەتی تازەیان بە پێویست زانی.
دیدارەکەی سەعد حەریری و نەبیە بڕی لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە بەیرووتی پێتەختی لوبنان لە ماوەی سێ شەوی ڕابردوو بشێویی توندو تێکهەڵچوونی نێوان ناڕازییان و هێزەکانی ئاسایشتی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی لوبنان و سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەکەی خۆیاندا داوایان لە ناڕازییان کردووە کە ئەهوەنی بپارێزن و خۆیان لە قەرەی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشت نەدەن.
نەبیەبڕی و سەعد حەریری لە دیدارەکەدا هەروەها سوکایەتی کران بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکانیان بە توندی ئیدانە کرد.
..........
340