٤ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٤٦
13ی ئابان هێمای خۆڕاگری و سەرکەوتنی گەلی ئێران بەسەر ئیستکباری جیهانیدا

ئەمڕۆ دوشەممە 13ی گەڵاڕێزان ( ئابان ) رۆژی نیشتمانیی خەباتی دژی ئیستکباری جیهانیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - چل ساڵ لەمەوبەر 13ی گەڵاڕێزانی 1358ی هەتاوی خوێندکارانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە پلانەکانی ئەمریکا لە دژی شۆڕشی یئسلامیی ئێران ، هێلانەی سیخوڕیی ئەمریکا ( باڵوێزخانە ) یان لە تاران خستە ژێر رکێفی خۆیان .

 گەلی ئێران هەر ساڵ بە بەرزڕاگرتنی یادی ئەم ڕۆژە لە رێپێوانی سەرانسەریی دا ، یەکیەتی خۆیان نیشان ئەدەن و پەیامی شۆڕشی ئیسلامیی واتە سەربەستی ، ئازادی و کۆماری ئیسلامیی و دژە زۆرداریی بەرز دەکەنەوە .

 13ی ئابان سێ رووداوی  گرنگ  لە سێ قۆناغی هەستیاری مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی بیر دەخاتەوە .

 ئەم سێ رووداوە گرنگە بریتین لە ساڵهاتی دوورخستنەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ترکیا لە ساڵی 1964 دا ، کوشتاری قوتابیان بە دەستی رژێمی پەهلەوی لە چواری نوامبری 1978 و دەست بەسەر داگرتنی هێلانەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی شوێن کەوتووی رێبازی ئیمام .

........
340