٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٠٦
مەبەستی ئەمریکا، عەرەبستان وڕژێمی زایونیستی، لاوازکردنی دەوڵەتەکانی لوبنان وعێراقە

سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ، بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی عێراق و لوبنان ، لاوازکردنی دەوڵەتە سەقامگرتووەکانی لە مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا، عەرەبستان ورژێمی زایۆنیستی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بڕێک لە شارەکانی عێراق ولوبنان لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەری لە ناڕەزائەتی دەربڕین بە دۆخی ماڵیات وقەیرانی ئابوورین.

محمود واعیزی سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ناو کۆی هەواڵنێران دا بە پیداگری لەسەر پێویستی وشیاری وزیرەکی خەڵکی عێراق ولوبنان لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنان وتی: دەوڵەتەکانی لوبنان وعێراق دەبێ سەرەنج بدەن بە داواکاری خەڵکی وڵاتەکەیان وخەڵکی ئەم وڵاتانەیش دەبێ داوکاریەکانیان بە شێوەیەک کە نەبێتە هۆی شڵە ژاوی وتێکدانی دۆخ، ڕابگەیەنن.

واعیزی وتی: خەڵک ودەوڵەتی عێراق ولوبنان دەبێ سەرەڕای پاڕاستنی ئارامش وهێوری ، بە هێزە بیانیەکان ئیزنی خۆ هەڵقورتاندنی لە کاروباری ولاتەکەیان نەدەن.

........
340