٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٩
ڕوسیا : سەربازانی ئەمریکا بۆ تاڵان کردنی خەڵک دەگەڕینەوە بۆ سووریا

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : ئەمریکا بۆ تاڵان کردنی سەروەت وسامانی خەڵکی سووریا سەربازەکانی دەگەڕێنیتەوە بۆ ئەم وڵاتە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "دیمیتری پولیانسکی " جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە توئیتر نووسیی: ئەمریکا بۆ پاڕاستنی مەیدانە نەوتیەکانی سووریا لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەشێوەی هاوکات بۆ درێژەی تاڵان  وچەپاو کردنی ئەم سەرچاوانە ، سەربازەکانی خۆی دەگەڕێنیتەوە بۆ سووریا .

ڕۆژنامەی ئەمریکایی واشنتۆن پۆست بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند کە گوێزرانەوەی یەکە گەلێک لە هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراق بۆ پارێزگەی دەیرۆزووری سووریا دەسپێکراوە. بە قسەی ئەم سەرچاوانە ، نێردرانی هێزی ئەمریکایی زۆرتر بۆ سووریا پێشگیری دەکات لە دەس ڕاگەیشتنی هەمدیسانی داعش بە مەیدانە نەوتیەکانی سووریا .

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان نووسیی" : ڕۆماڵ کردنی دروستی ئەم ڕوداوانە ئاوەها بوو کە سەربازانی ئەمریکایی بۆ بەرەڤانی کردن لە مەیدانە نەوتیەکانی سووریا لە بەرانبەر خەڵکی ئەم وڵاتە وچەپاو کردنی ماڵ وسامانیان دەگەڕێنەوە بۆ سووریا .

.........
340