بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە پێنجەمین ڕۆژ لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کۆڕێک لە نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ئەو کارەیان ئیدانە کرد و بۆ بەرگری لە خەڵکی مەزڵوومی سووریا بەیاننامەیکیان دەرکرد . ئەو بەیاننامەیە لە لایەن جەلال مەحموود زادە نوێنەری مەهاباد لە مەجلس نووسراو و لە لایەن 154 کەس لە نوێنەرانی مەجلسەوە واژۆ کرا .
لە دەقی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە " ئەمڕۆکە هاواری مەزڵومیەتی خەڵکی کورد بە هۆی دەسدرێژکاری ناجوانمێرانەی تورکیا بەرزە . لە جیهانێکدا کە دەسەڵاتداران و حاکیمان بانگەشەی دادگەری و برایەتی و لاگری لە مەزڵوومان دەکەن ئەمڕۆکە بێ دەنگەلێ کردنی چەپەڵی ئەوان لە مێژوودا تۆمار دەکرێت و ڕێکخراوی نەتەوەکانیش کە دامەزراوەیەک بۆ لاگر یکردن لە مەزڵوومانە بە بێ دەنگە لێکردنی خۆی جۆرێک پشتیوانی کردن لە دەوڵەتی تورکیا نیشان ئەدات بێ گومان بزانن کە ئەم ڕەفتارەی لاگرانەی دەوڵەتەکانی بانگەشەکاری مافی مڕۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مێژوودا تۆمار دەکرێت .
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە : ئێمە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە مەزڵوومانی کوردی سووریا لاگری بکەین و چاوەروانین دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پشتیوانی مەزڵوومانە لە ڕێگاگەلی جوراوجورەوە لاگری خۆی لە مەزڵوومانی کوردی سووریا ڕابگەینێ و بە ڕاوێژ کردن لە گەڵ ڕێکخراوەکان و د امەزراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی دراوسێ هەروەها بە بەکار هێنانی هەموو ئامێرەکان و پوتانسیەڵەکانی دیپلوماسی سەبارەت بە بەرگرتن لە درێژەی کۆمەڵکوژی بێ بەزەییانەی ئەو خەڵکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاو و هێزە تەکفیریەکانی داعش و ئەلنوسرە هەنگاوی خێرا هەڵبگرن .
.........
340