بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی ڕەبیعی" وتەبێژی دەوڵەتی ئێران رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەئاماژە بە پیلان و دهۆی دوژمن بۆ تێکدانی پەیوەندیی نێوان تاران و دراوسێکان، وتی: وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس دەبێ لەوبارەوە وشیار بن.
رەبیعی هەروەها وتی: ئامانجی ئێران پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەو دراوسێ و بەتایبەت وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارسە.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران هەروەها بەدەربڕینی مەخابنی لە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێراق وتی: ئێران دڵگران دەبێ لە هەرچەشنە ئاڵۆزیی و کێشە لە وڵاتانی دراوسێ و خوازیاری هەنگاونانی جیددیە بۆ پاراستنی هێمنی لەگشت وڵاتانی ناوچەدا.
رەبیعی بەئاماژە بەوەی کە ئێران وەک هەمیشە ئامادەیی خۆی ڕادەگەیێنێ بۆ ڕاوەستان لەتەنیشت برایان و خوشکانی ئێراقی و هەرچەشنە یارمەتیدانێکی ئەوان، وتی: پڕووپاگەندەی ساختەو ژەهراوی ناتوانێ ئەو دوو نەتەوە لێک جیا بکاتەوە.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێراق لەڕێی دیموکراتیک و یاساییەوە لەهەوڵی چارەسەریی گرفتەکانیان بن، وتی: شارومەندانی ئێراقی دەبێ وێڕای پێوشوێن گرتنی داواکارییەکانیان، بۆ پووچەڵ کردنەوەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ناحەزان لە خۆپێشاندانەکانیش دەبێ وشیار و بەئاگا بن.
چەند پارێزگەی ئێراق لەوان بەغدا لەڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری، و بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، ئەو خۆپێشاندانانە خۆڕسک نەبوون و وڵاتانی بیانی دەوریان بوو لە سەرهەڵدانیان.
........
340