٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٤١
وتەبێژی ئی پارتی لەتورکیا: ناکرێ بگوترێ هەدەپە هەمان پەکەکەیە

"یاووز ئاغیرعەلی ئۆغڵوو" وتەبێژی پارتی باشی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ناکرێ بگوترێ کە هەدەپە یەکسانە لەگەڵ پەکەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "یاووز ئاغیر عەلی ئۆغڵوو" وتەبێژی پارتی باشی تورکیا لەلێدوانێکدا بەئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەو پارتە لەمەڕ ئەگەری هاوپەیمانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) و پێداگریی لەسەر چوونەدەر لە هاوپەیمانیی میلـلەت ، بێتوو جەهەپەو هەدەپە پێکەوە هاوپەیمانیی پێک بێنن، وتی: "هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا شەش ملوێن دەنگی بەدەست هێناوە. لە پەرلەمان ئەو ڕستەیە بەکاربرا کە هەدەپە هەمان پەکەکەیە، لەو ڕێکەوتەشدا رامانگەیاندبوو کە، ڕستەی هەدەپە یەکسانە لەگەڵ پەکەکە، ڕستەیەک نییە کە حکومەت بە لێبڕاویی قەبووڵی کردبێ.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی دیوار، وتەبێژی ئی پارتی هەروەها وتی: "من لەسەر ئەو ڕایەم کە هەر ئەندامێکی پەکەکە لایەنگری هەدەپەیە بەڵام هەر ئەندامێکی هەدەپە ناتوانرێ وەک پەکەکەییەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ. حکومەت ناتوانێ هەر ئەندامێکی هەدەپە وەک پەکەکەیەک ببینێ، بۆئەوەی ئەو پارتە، بکاتە پارتێکی ترۆریستیی. هەدەپە ئەو پارتەیە کە دەنگی شەش ملوێن کەسی بەدەست هێناوە."

.........
340