٢٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٩
وتاربێژی نوێژی هەینی تاران : بەرەڤانی پیرۆزی گەلی ئێران لە مێژووی هاوچەرخ دا شوێندانەر بوو

خەتیبی نوێژی هەینی تاران هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزی نەتەوەی ئێرانی لە بەرامبەر دوژمنی دەسدرێژکاری لە مێژووی هاوچەرخ دا بە کارێگەر زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حۆجەتۆلئیسلام " کازم سدیقی" خەتیبی خۆتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە ئاماژەدان بە دەسپێکرانی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز وتی: دوای کارەساتی کەربەلا هیچ کارەساتێک بە ڕادەی بەرەڤانی پیرۆز لە مێژوودا شوێندانەر نەبووە. خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە کاتی شەڕهەموو ولاتانی دونیا لە دوژمنی دەسدرێژکار پشتیوانیان دەکرد وسوپای ئێران تێک ڕوخابوو وسپا ئەزمونی شەڕی نەبوو ، نەتەوەی ئێران بە ڕێنوینیەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی ڕە هەشت ساڵی ڕەبەق لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی جیهان ڕاوەستا وخۆڕاگری کرد.

حۆجەتۆلئیسلام سدیقی لە دڕێژەدا بە سەرەخۆشی کردنی ڕۆژەکانی مەحرەمولحەرام وتی: ئونس بە ئیمام حسێن ع ڕۆژ بۆ ڕۆژ گشتداگرتر دەبێت وبەشداری ملیۆنی لە ڕێ وڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی لە مەزهەب ودینە جۆربەجۆرەکان لە شێعە وسوننەوە بگرە هەتا مەسحی وئەرمەنی لە وڵاتانی تری جیهان پێشان ئەدات کە ئیمام حسێن ، کانیەکی هەلقوڵاوە کە هەموو لیی تیراودەبن.

خەتیبی نوێژی هەینی تاران هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە مافی مرۆڤی بێ ناوەرۆک بۆ زۆڵملێکراوان ودۆخی دژواری خەڵک لە بڕیک لە وڵاتان وتی: دەبێ بۆ لابردنی گیرەوکێشەی موسوڵمانانی کشمیر کە گیرودەی زۆڵم وستەم بوونە، شیعەکانی نیجریە کە مافی مرۆفی بێ ناوەڕۆک بۆیان هیچ جوڵانێکی نیە ، بۆ شێعەکانی بەحرەین کە مافی هیچ بڕیارگرتنێکیان بۆ خۆیان نیە وبۆ شیعەکانی عەرەبستان ،هەموو وڵاتانی ئیسلامی هەوڵ بدەن.

.......
340