بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی هەواڵیی ئەلجەزیرە، ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا، حەفتەر و وڵاتانی لایەنگری، بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیانەوێ پاش پاکتاوکرانی شاری "سرت" لەچنگ ترۆریستانی داعش، ترۆریزم بگەڕێننەوە ئەو شارە.
ترابلۆس ژمارێک وڵاتی ناوچە لەوان ئیمارات تۆمەتبار دەکا بە داکۆکی کردن لە هیزەکانی خەلیفە حەفتەر کە تێوەگلاوی شەڕ وپێکدادانی چەکدارانە بوون دژ بە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی.
ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لە لیبیا لەدرێژەی بەیاننامەکەیدا هێناویەتی کە بەنیگەرانییەکی زۆر، هێرشی ئاسمانیی خەیانەتکارانە لەدژ هێزەکانی سوپا سەر بە دەوڵەتی ویفاق کە بەرپرسی پشتگری لە سرت و دابینکرانی ئاسایشی ئەو شارەن، پێوشوێن دەگرێ.
هێزەکانی حەفتەر لە چواری ئاڤریلی رابردوو-وە پەلامارێکی بەرفراوانیان بۆ داگیرکردنی ترابلۆس، ناوەندی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی دەس پێ کردووە.
.......
340