٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٥١
دەسپێکی لێکۆڵینەوە لەبارەی خەیانەتی گەورەی گوایدۆ

دەزگەی دادی ڤەنزۆئێلا، لێکۆڵینەوەی لەبارەی "خەیانەتی گەورە"ی ڕێبەری نەیارانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەس پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، پاش داوای "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا، دەزگەی دادی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەی لەبارەی خەیانەتی گەورەی گوایدۆ ڕێبەری نەیارانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەس پێ کرد.

"تارق ویلیام سەعب" دادئەستێنی گشتیی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەدژ خوان گوایدۆ سەبارەت بە کردەگەلێک کە بەتاوان لەقەڵەم دەدرێن، دەس پێ کرا.

گوایدۆ دەسبەجێ کاردانەوەی بەو تۆمەتە پێشانداو دەسوەردانی دادئەستێنی گشتیی ڤەنزۆئێلای بە گاڵتەجاڕانە زانی.

مادۆرۆ، پێشتر گوایدۆی تۆمەتبارکرد بە سپاردنی ناوچەی خاوەن نەوت و ناکۆکی لەسەری "ئیسکیبو" بە "گۆیان" و وتی: بەپێی ڕاپۆر و زانیاریەکان، ڕێبەری نەیارانی ڤەنزۆئێلایی خەریکی وتووێژە بۆ سپاردنی ئیسکیبو لەبری وەرگرتنی پاڵپشتیی سیاسی بۆ حکومەتی ئیدیعایی خۆی.

ڕێبەری نەیارانی ڤەنزۆئێلایی، هەردەم لەلایەن بەرپرسانی کۆشکی سپی یەوە داکۆکی لێکراوە.

.......
340