٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٥٨
ناڕەزامەندیی خەڵک لە بارەی شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانەوە پەرەی سەند

دەرەنجامی کۆمپانیای ڕاوەرگرتنی مترۆپۆل لە تورکیا وای دەرخستووە کە ناڕەزامەندیی خەڵک لە بارەی شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانەوە پەرەی سەندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاوەرگرتنی مترۆپۆلی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا کە لەژێر ناوی «چڵ دانی تورکیا لە ئاگۆستی ٢٠١٩» بڵاوی کردووەتەوە، باسی دابەزینی لەسەدا دەی ڕەزامەندیی خەڵک لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانی کردووە.

کۆمپانیای ڕاوەرگرتنی مترۆپۆلی تورکیا، وێڕای ئاماژە کردن بەو ڕاوەرگرتنانەی کە لە مانگی ئاگۆست ئەنجامی گرتووەو بە ئاماژە کردن بە پەرە سەندنی ناڕەزامەندیی جەماوەری لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانەوە، ڕایگەیاند: ڕادەی ڕەزامەندی لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانەوە لەچاو ھەر ئەم ڕەوشتە لە ساڵی ڕابردوودا بەرەوڕووی دابەزینێکی لەسەدا دە بووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە لایەن ئەردوغانەوە لە سەدا ٥٣ پۆیینت یەک بووە ئەم ژمارەیە لە ئەمساڵ دا بۆ لەسەدا ٤٤ دابەزیوە.

.......
340