٣ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٥٣
عێراق بەشێک لە ڕێگاچارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەبێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەغدا بەشێک لە ڕێگاچارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە وەسف کرد و وتی داوای لە ئەمریکا کردووە کە دووری بکات لە ئاڵۆزی.

(ABNA24.com) ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەغدا بەشێک لە ڕێگاچارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە وەسف کرد و وتی داوای لە ئەمریکا کردووە کە دووری بکات لە ئاڵۆزی.

سومریە نیوز، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەر گرینگایەتی ئەو وڵاتە لە چارەسەری ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران جەختی کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند لە سەر داواوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا هاتوچۆ کراوە بەڵام ئاماژەی نەکردە سەر چییەتی ئەو پەیامانە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە لە کۆتاییدا جەختی کرد کە پێوەندیەک کە لە نێوان ئێران و ئیمارات گیراوە، لە بەرژەوەندی ئێمە و ناوچەکەشە؛ بە تایبەتی ئەوەی کە ئەو پێوەندییە لە سەر ئاسایشی پاپۆڕوانییە.



/129