٢٤ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٤٦
شەمخانی : داکۆکی ئێران لە خۆڕاگریی فەلەستین هەتا سەرکەوتنی بەیەگجاریی بەردەوامە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: پاڵپشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فەلەستین هەتا سەرکەوتنی بەتەواوەتی ڕەوتی خۆڕاگریی بەسەر داگیرکەرانی منداڵکوژدا درێژەی دەبێ.

(ABNA24.com) "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیداری "ساڵح عاروری"جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لەتاران، وتی: بنەمای بنچینەیی پشتیوانی لە ئارمانجی فەلەستین لە بنەماو پرەنسیپەکانی شۆڕشی ئیسلامییەو هەتا سەرکەوتنی بەتەواوەتی ڕەوتی خۆڕاگری بەسەر داگیرکەرانی منداڵکوژدا درێژەی دەبێ.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە گەڵاڵەی ناسراو بە "سەودای سەدە"ی ،هەوڵێکی شکست هێناوەو جێ بەجێ ناکرێ وتی: رژیمی زایۆنی و لایەنگرانی لەبارودۆخێکی لەرزۆک و ڕوو لەئاوابووندان و گەڵاڵە ساختەکان کە دژ بە ویست و ئیرادەی جەماوەری فەلەستین بێ، قەت ناگاتە ئەنجام.

شەمخانی بەئاماژە بەوەی کە ژمارێک دەسەڵاتداری وڵاتانی عەرەبی کە لەهەوڵی دووبەرەکی نانەوە لەنێوان گرووپە خۆڕاگرەکان ولایەنگرانی سەرەکیی فەلەستیندا بوون، ئەمڕۆ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی، لەهاریکاریدان و بۆ کوشت و بڕی موسڵمانان لە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەوان یارمەتی وەردەگرن، پێی داگرت: تەنیا ڕێگای سەرکەوتن و هاتنەدی مافەکانی گەلی فەلەستین، پشت بەستن بەئیرادەی ناوخۆ و خۆڕاگریی ئیسلامییە.

ساڵح عاروریش وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین پێی داگرت: گەلی فەلەستین لەهەڕەشەو گوڕەشەی رژیمی زایۆنی ناترسێ و بەپاڵپشتی ژمارێک لە وڵاتانی سەربەخۆ و شۆڕشگێڕ لەهەمبەر دەسدرێژکاریی داگیرکەران ڕادەوەستێ.



/129