(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، تاقمە تیرۆریستە چەکدارەکانی شارۆچکەی« کەڕناز» سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ھەینی بە چەند موشەکێکەوە ھەڵیانکوتایە سەر ناوچە ئاوەدانەکان و ماڵ و خانووبەرەی شارومەندانی سووری لە ڕیفی حەما کە ئەمەش بریندار بوونی حەوت کەسی سڤیلی لێ کەوتەوە.
ھەروەھا لە ئەنجامی کەوتنی چەند موشەکێک لە شارۆچکەی « شێخ حەدید» لە حەماش کەسێکی سڤیل بریندار بوو.
ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە دوابەدوای ھاوێژرانی سێ موشەک بەرەو نشینگەکان لە گردوپەڕی لازقییە دەنگی ئاژێری مەترسی بەرز بووەوە.
سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا وێڕای پێ و شوێنگرتنی دوو شاڵاوی بەردەوامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش ، بەرلەوەی کە ھیچیان پێ بکرێت، سەرنخوونیان کردن.
سەرباری سەرکەوتنی سوپای سووریا بە سەر تیرۆریستان و ڕزگار کردنی زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، کەچی ھێشتاش بڕێک لە تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەگەلێکی سووریادا ماونەتەوەو لە ھەر ھەل و دەرفەتێکدا پەلاماری ناوچە ئاوەدانەکان دەدەن.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە
/129
١٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٢٧
News ID: 961198
سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای سووریا شاڵاوی موشەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانی لە ناوچەی «بێ چەک» دژی ناوچە ئاوەدانەکانی گردوپەڕی باکووری حەما کە بووە ھۆی بریندار بوونی حەوت کەسی سڤیل، بەرپەرچ دایەوە.